دوای جیابوونەوە.. هـێـشـتـا دڵـی ئـەنـجـلـیـنـا جـولـی بـۆ بـرات پـیـت لـێـدەدات

هەمەڕەنگ

13/04/2019‌ 1415 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە هەواڵییەكان سوپرایزێكیان ئاشكراكردووە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان برات پیت و ئەنجلینا خولی ، ئەوەش دوای دوو ساڵ و نیو لە داواكاری لێكجیابوونەوەی نیوانیان .

رۆژنامەی "The Sun"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە كە دوای دوو ساڵ لە بێنە بەردەی جیابوونەوەی نێوانیان ، هیشتا دڵی ئەنجلینا جولی بۆ رابردوو لێدەدات  و دەیەوێت ژیانی ژن و مێردایەتی لەگەڵ برات پیت زیندوو بكاتەوە .

رۆژنامەكە لە سەرچاوەیەكی نادیارەوە گوتوویەتی كە ئەنجلینای تەمەن ٤٣ ساڵ بە برات پیتی گوتووە كە دەیەوێت دووبارە ژیانێكی نوێ لەگەڵ ئەو دەست پێبكاتەوە .

راپۆرتەكان دەڵێن ئەنجلینا بەئومێدی باش بوونی پەیوەندی نێوانیان ، دانوستاندنەكانی جیابوونەوەی هەڵپەساردووە.

بەڵام رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە برات پیتی تەمەن ٥٥ ساڵ ،  زۆر گرنگی بەگەرانەوە بۆ لای جولی نادات ، بەڵام پێیباشە بەهۆی ئەو شەش منداڵەی لەنێوانیاندایە پەیوەندی لەگەڵ جولی باش بێت،

ئەو دوو هاوسەرە ناودارە لەكاتی تۆماركردنی فلیمی " مستەر ئەند ممز سمیس" لەساڵی ٢٠٠٥ كەوتنە داوی خۆشەویستی یەكترییەوە ، تا ساڵی ٢٠١٤ هاوسەرگیرییان كرد .

ئەو پەیوەندییەش كاتێك درووست بوو كە برات پیت هاوسەرگیری لەگەڵ جینیفەر ئەنیستۆن پاڵەوانی زنجیرەی "هاوڕێكان" كردبوو ، كە هاوسەرگیرییەكەیان لەساڵی ٢٠٠٠ وە بۆ ٢٠٠٥ بەردەوام بوو .

ئاكۆ  عەبدوڵڵا ئاڵی