ئاسمانی سوریا لەچاوەڕوانی شەڕی فڕۆكەی "ئیف-٣٥"ی ئەمەریكی‌و "سو-٣٥"ی روسی-دا

جیهان

21/04/2019‌ 6222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسەر ڤیكتۆر سوكیركۆ لە رۆژنامەی " سفوبۆدنایا بریسا" لەسەر ئەگەری بەریەككەوتنی هەردوو فرۆكەی ئێف-٣٥ ی ئەمەریكی و سو-٣٥ ی روسی لە ئاسمانی سوریا بابەتێكی نووسیوە ، نووسەر پێشیوایە، كە دۆڕاوی ئەو شەرە فرۆكە ئەمەریكییەكە دەبێت .

نووسەر لە بابەتەكەدا دەڵێت: پێشتر شەری راستەقینە لەنێوان فرۆكەی ئەمەریكی و فرۆكەی رووسی "سۆڤیەتی جاران" روویداوە ، هەر شەڕی ئاسمانی ڕاستەقینەشە كە ئەوە دەردەخات كە كام لە فرۆكەكان بەهێزترن .

سوكیركۆ دەشڵێت: "لەماوەی شەڕی كۆریا فرۆكەی ئێف-٨٦ ی ئەمەریكی و مێگ-١٥ ی رووسی رووبەرووی یەكتر بوونەوە ، هەردوو فرۆكەكە لەزۆر رووەوە تایبەتەمەندییە جەنگییەكانیان وەك یەك بوون ، بەڵام سۆڤێتییەكان بەسەركەوتوویی لە شەڕەكە هاتنە دەر ، لە شەڕی ڤێتنامیش فرۆكەی فانتۆم-٤ ی ئەمەریكی و مێگ-٢١ی رووسی ڕووبەرووی یەك بوونەوە ، ئەمەریكییەكان دوای ئەوەی ٨٩٥ فرۆكەیان تێكشكا لەجەنگەكەدا دۆران ، كە لەبەرانبەردا تەنیا ٦٩ فرۆكەی رووسی تێكشكان" .

وادیارە ، جارێكی تر لەسەر لێواری جەنگێكی نوێی ئاسمانیدابین ، بەڵام ئەمجارە لە ئاسمانی سوریا و لەنێوان فرۆكەی ئیف-٣٥ی ئەمەریكی و سیستەمی دژە مووشەكی ئیس-٣٠٠ و ئێس-٤٠٠ ی رووسی ، كە چاوەڕوان دەكرێت دووبارە فرۆكەی سو-٣٥ كە ئێستا رووسیا شەش فرۆكەی لەو جۆرەی لە سوریا هەیە لەگەڵ جۆری نوێتری ئەو فرۆكەیە واتا  سو-٥٧ ، كە لە شەڕی سوریا لێوەشاوەیی خۆی سەلماند بێتە ناو جەنگەكەوە.

هەر سەبارەت بەو بابەتە فلادیسلاڤ  شۆرین شارەزای سەربازی دەڵێت: "دەبێت تێبگەین كە فرۆكەی ئیف-٣٥ بەهۆی كەمی توانای جوڵەكردنی  بەتەنیا هەر فرۆكەیەكی جەنگی رووت نییە كە لە جەنگی ئاسمانی بەكاردەهێنرێت ، بەڵكو فرۆكەیەیكی بۆمبهاویژیشە  ، ئەوەش بابەتێكە ئەمەریكییەكان خۆیاشیان نایشارنەوە ، ئەوە جگە لەوەی ناوەندێكیشە بۆ وەرگرتن و شیكاری داتاكان ، بەوەش وێنەیەكی دینامیكی گۆرەپانی جەنگ درووست دەكات و راستەوخۆ دەیگوازێتەوە بۆ یەكە سەربازییەكانی تر . هەروەك دەتوانێت هەماهەنگی لەنێوان فرۆكەكانی تریشدا درووست بكات" . 

لەبەر ئەوە پێناچێت ئەمەریكییەكان ئەو سەركەشییە بكەن و فرۆكەی ئیف-٣٥ بخەنە بەر سێرەی ئاگری ئێس-٤٠٠ ی رووسی ، ئەوە جگە لەوەی هیچ لەبەرژەوەدنییان نییە خۆیان بخەنە ناو شەڕێكی ئاسمانی لەگەڵ فرۆكەی سو-٣٥ و سو-٥٧ی رووسی ، بەڵكو بەهێمنی لەسەر سنوورەكانەوە خەریكی كاری سیخوڕی خۆیان دەبن تاوەكو كەلێنیك بدۆزنەوە و بێنە ناو ئاسمانی ئەو وڵاتە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی