حكومەت كاری شۆفێری تاكسی لەتەواوی فەرمانبەران قەدەغە دەكات

کوردستان

27/04/2019‌ 2962 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركردووە، ئەوەش بۆ قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی لەتەواوی فەرمانبەرانی.

لەو چوارچێوەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت‌و دەستەكان كردووە، بۆ ئەوەی بەڵننامە بە فەرمانبەران پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی كاری شۆفێری تاكسی نەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بڕیارەكە تەنیا بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆو پێشمەرگەو دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوو.

هـ ـ ح