چـەنـد ڕێـگـایـەك بـۆ ئـەوەی زیـاتـر كـتـێـب بـخـوێـنـیـتـەوە

هەمەڕەنگ

29/04/2019‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێش ئەوەی زانكۆ تەواو بكەم، بەردەوام خۆم لە خوێندنەوەی كتێب دەدەزییەوە بە بیانوی ئەوەی سەرقاڵم، بەڵام كە زانكۆم تەواو كرد كاتێكی زۆرم بۆ خوێندنەوە دانا و ئەمەیش وای كرد ژیانم سەرتاپا بگۆڕێت.

 وا دەردەكەوێت خوێندنەوەی كتێب لەگەڵ كاتێكی زۆری كاركردندا شتێكی مەجاڵە، بەڵام لێرەدا 11 خاڵمان باس كردووە كە یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی زیاتر بخوێنیتەوە:

بەشێك لەو كاتەی بۆ ڕۆتینیاتی دادەنەی بیبەخشە بە خوێندنەوە: ئێمە زۆرجار دەڵێین كاتمان بۆ خوێندنەوە نییە، بەڵام كاتێكی زۆر بە تەماشاكردنی تیڤی و خەریكبون بە مۆبایلەكانمانەوە بەفیڕۆ دەدەین. ئەگەر بەشێك لەو كاتە تەرخان بكەین بە خوێندنەوە، دەتوانین لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین كتێب بخوێنینەوە.

خوێندنەوە بكە بە ئامانج: خوێندنەوە بكە بە ئامانجی سەرەكی ژیانی ڕۆژانەت و بەرنامەت بۆی هەبێت، وا بكە بتوانیت كتێبێك بخوێنیتەوە لە ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتەدا، لەگەڵ هاوڕێكانت جۆرێك لە ڕكابەرەی دروستبكە بۆ خوێندنەوەی زۆرتر و گفتوگۆی ئەو كتێبانە بكەن كە دەیانخوێننەوە.

كتێبی دەنگی بەكاربهێنە: هەموو ئەو كاتانەی لە ترافیك دەوەستیت لەناو پاسدا دەبیت و لەناو باخێكدا دادەنیشیت كتێبی دەنگی بەكاربهێنە، چونكە خوێندنەوە كارێكی سەرەكی ڕۆژانەتە.

كتێبی ئەلیكترۆنی بەكاربهێنە: زۆرێك لەوانەی كتێب دەخوێننەوە حەزیان بەم جۆرە لە خوێندنەوە نییە، جیاوازی هەیە لە نێوان كتێبێك كە لەبەردەستە و كتێبی ئەلیكترۆنی. بەڵام ڕێگەیەكی گونجاوە بۆ خوێندنەوەی زیاتر، یەك ملیۆن ناونیشانی كتێب هەیە بە ئەلیكترۆنی ئەمەش لە ڕووی ماددیەوە یارمەتیدەرێكی باشە و ڕەنگە نەتوانیت هەموو كتێبێك بكڕیت.

كەمتر سەیری تەلەڤیزیۆن بكە: من كەسێكی دژە تەلەڤیزیۆن نیم، بەڵام جیاوازییەكی گەورە لەنێوان تەلەڤیزیۆن و كتێب هەیە، وەك جیاوازی نێوان دانیشتن و جوڵەكردن وایە، بێگومان یەكێكیان باشترە، بزانە كامەیان بۆ تۆ باشترە ئەوەیان بەكاربهێنە

سەرچاوە: melyssagriffin
وەرگێڕان: رەنج رەسول رەزا