شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی ئێران کە له‌سه‌ر "سیاسه‌تى لێوارى هه‌ڵدێران" به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات، دوپاتیشیكرده‌وه، "ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك ڕۆژیش ڕیگه‌یان پێ ناده‌ین گه‌رووى هورمز دابخه‌ن".
شێخ خالید بن ئه‌حمه‌د ئال خه‌لیفه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (شه‌ڕقولئه‌وسه‌ت) له وەڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێك سه‌باره‌ت به داخستنى گه‌رووى هورمز رایگەیاند، "له ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى ئێران ڕێگه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى لێ‌گیرا و سزا ئه‌مریكییه‌كانیش له‌سه‌رى توندتربوون، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه گه‌رووى هورمز داده‌خه‌ن، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاشكاوى ڕاسته‌قینه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو".
وتیشی، "هێشتا پێم وایه ئێران پێش ئه‌وه‌ى هه‌نگاوێكى له‌وجۆره بهاوێژێت، زۆر بیرى لێده‌كاته‌وه، چونكه هه‌نگاوێكى له‌و جۆره هه‌ڵكشانێكى مه‌ترسیداره و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك ڕۆژیش ڕێگه‌ى داخستنى ئه‌و گه‌رووه به تاران ناده‌ین".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن راشیگەیاند، "نه ئه‌مریكا و نه كه‌نداوییه‌كان جه‌نگیان ناوێت، ئێران هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى كرد كاتێك ده‌ستیوه‌ردایه كاروبارى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه و پاره و چه‌ك و میلیشیاكانى بۆ ناردن".
وه‌زیره‌كه‌ى به‌حرین ئه‌وه‌شى خستەڕوو، "ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا به‌هۆى ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه هاتوەته ئاراوه كه ئه‌مریكا لێى كشاوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێرانى به‌ئامانجگرت و پرۆگرامه موشه‌كییه‌كه‌ى ئێرانیشى پشتخوێخست كه به پله‌ى یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌كات، به‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى سیاسه‌تى باڵاده‌ستى ئێرانى به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رامۆشكرد، چونكه وه‌ك پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه نه‌كرا، ده‌ستى ئێران درێژتر و درێژتر بوو، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ڕه‌شى داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه داخستنى گه‌روه‌كه خنكاندنى خۆیه‌تى".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن ئەوەشی وت، "ئه‌وان و هاوپه‌یمانانەکانیان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ىەی ئێران به‌جدى وه‌رده‌گرن".
جه‌ختیشى له‌وه كردووه، وڵاته‌كه‌ى و دۆست و هاوڕێكانى له هاریكاریدا ده‌بن بۆ وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستێك كه له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رگریكردن بێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان".
"ئێران به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره‌ى له‌سه‌رشانه و پێویسته له‌م دۆخه‌ى ئێستادا له به‌رامبه‌ر واشنتۆندا پاشه‌كشه بكات، ئێران ده‌رفه‌تێكى له‌به‌رده‌مه به سیاسه‌ته‌كانى خۆیدا بچێته‌وه، چونكه ئه‌و سیاسه‌تانه ئه‌وانى خستۆته لێوارى هه‌ڵدێرانه‌وه و ده‌بێت ووریابن هه‌ڵنه‌دێرێن"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن وایوت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له حەوتى ئۆگۆستۆسى ڕابردووه سزاى به‌رفراوانى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، پێشتر ئه‌و سزایانه هه‌ڵپه‌سێردرابوون به هۆى پلانه گشتگیره هاوبه‌شه‌كه‌ى پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان ئێران و شه‌ش ده‌وڵه‌ته‌كه (ڕوسیا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا) كه واشنتۆن له مایۆى ڕابردوو لێیكشایه‌وه.
چه‌پكى دووه‌مى ئه‌و سزایانه‌ش له 5ى نۆڤه‌مبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێكرد و كه‌رته‌كانى ووزه و بوارى هایدرۆكاربۆنى خاو ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به بانكى مه‌ركه‌زى ئێرانه‌وه.