تەرمی شاجوانەكەی ئۆرۆگوای لەناو حەمامی ئوتێلێك دۆزراوەتەوە

هەمەڕەنگ

05/05/2019‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 پۆلیسی مەكسیك، تەرمی شاجوانی ئۆرۆگوای بۆ ساڵی 2016 دۆزییەوە، كە ناوی فاتیما دافیلا، ئەوەش لەئوتێلێك.

پێگەی "فۆكس نیوز" بڵاویكردەوە، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە پشتراستكراوەتەوە، كە فاتیما دافیلا سوسایەو لەناو حەمامێكیش لەئوتێلێك دۆزراوەتەوە.

ئەو شاجوانەی پێشووی ئۆرۆگوای تەمەنی 31 ساڵ بووە، كە تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی هۆكاری مردنەكەی بڵاونەكراوەتەو گوماندەكرێت كوژرابێت.

لەو چوارچێوەیەش داواكاری گشتی مەكسیك لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی ورد لەرووداوەكە بكەن.

هـ ـ ح