كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەكانی جیهان

جیهان

09/05/2019‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی تایبەت بەئامێرە ئەلیكترۆنییەكان ئاشكرایانكرد، كە كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی مۆبایلێكی نوێ‌ بەرهەم دەهێنێت.

بەپێی سەرچاوەكان، مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەپڵ ناوی "XR2" دەبێت‌و گرنگترین تایبەتمەندی ئەوەیە، كە چەند كامێرایەكی سەرەكی هەیە، لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەكی تر.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەپڵ ئەو مۆبایلە بۆ كێبڕكێی مۆبایلەكانی تری كۆمپانیاكان دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە تائێستا تایبەتمەندییەكانی بەتەواوی ئاشكرانەكراوە.

هەروەها سەرچاوەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە، مۆبایلی "XR2" بەسیستەمی شەخنی خێرا شەخندەكرێتەوەو پرۆسێسەرەكەی "A12" ‌و رامەكەی 6 گێگابایتەو بەسیستەمی "USB-C" شەحندەكرێتەوە.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، ئەپڵ لەمانگی 10ی داهاتوو مۆبایلەكە ئاشكرادەكات‌و لەكۆتایی ئەمساڵیش دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە نرخەكەی حەوت سەد دۆلار دەبێت.

هـ ـ ح