بەناوبانگترین ئۆتۆمبیلە چوار پستۆنەكان لەبازاڕەكانی جیهان

جیهان

11/05/2019‌ 2747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "vesti.ru"ی رووسی لیستێكی بەناوی ئەو ئۆتۆمبێلە چوار پستۆنانە بڵاو كردۆتەوە كە لەساڵی ٢٠١٨ -٢٠١٩ خواستێكی زۆریان لەسەر بووە.

BMW X5 M:
ئەم جۆرە لە ئۆتۆمبێلی "بی ئێم دەبلیو" بزوێنەرەكی ٤،٤ لیترییە ، دەتوانرێت خێراكردنەكەی لە ٠ وە بۆ ١٠٠ كم/لە كاتژمێرێكدا لەماوەی كاتژمێرێكدا ، وە بەخێرایی ٢٥٠ كم لە كاتژمیرێكدا دەڕوات.

Bentley Bentayga W12:
ئەم ئۆتۆمبێلە یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە چوار پستۆنە هەرە بەرچاوەكان ، كە بزوێنەرێكی بەنزینی  ١٢ لوولەیی هەیە و توانای ٦،٠ لیتر ، دەتوانرێت لە ٠ وە بۆ ١٠٠ خێرا بكرێت تەنیا لەماوەی ٤،١ چركەدا ، وە بەخێرایی ٣١٠ كم /لەكاتژمێریكدا دەڕوات.

Porsche Cayenne Turbo S:
لەساڵی ٢٠١٥ وە پۆرش دەستی كردووە بە زیادكردنی بزوێنەری تۆربینی ٨ لوولەیی و توانای ٤،٨ لیتر ، كە دەكرێت لە ٠ وە بۆ ١٠٠ كم/كاتژمێرێك لەماوەی ٤ چركەدا خێرابكرێت ، بە خێرایی ٢٨٤ كم/لەكاتژمێرێكدا دەڕوات.

Jeep Grand Cherokee SRT8:
ئەم ئۆتۆمبێلە بۆتە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە چوار پستۆنە هەر بەناوبانگەكان لە جیهاندا ، بزوێنەرەكەی توانای ٤٦٨ ئەسپی هەیە ، دەتوانێت تا خێرایی ٢٥٧ كم / لە كاتژمێرێدا بروات.

Mercedes-AMG G 63:
ئۆتۆمبێلی "مێرسیدس" ی چوار پستۆنی ، بەوە جیادەكرێتەوە كە بۆنیتێكی كەشخەی هەیە و پارێزگاری لە ستایلی ئۆتۆمبێلەكانی چینی تاقمی بەناوبانگی"G"ی  كردووە ، كە ئەو كۆمپانیایە بەرهەمی دەهێنێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی