دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ئایدز دەخرێتە بازاڕەكانەوە

تەندروستی

12/05/2019‌ 2688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "گیلاد" (Gilead)، كە یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری دروستكردنی دەرمان لەجیهان ڕایگەیاند، دەرمانێكی بازرگانی بەناوی تروڤادا (Truvada) كە دەرمانێكی ڕێگریكەر لە نەخۆشی ئایدزە لەساڵی 2021دا، دەخاتە نێو بازاڕەكانەوە.

ئاژانسی ئێنگجێت (Engadget) بڵاویكردەوە، كۆمپانیای گیلاد توانیوییەتی دەرمانێك بۆ ڕێگریكردن لە تووشبوون بەڤایرۆسی ئایدز (HIV)، كە نەخۆشییەكی كوشندەیە، بەرهەم بێنێت و لەساڵی 2021دا دەخاتە نێو بازاڕەكانی جیهانەوە.

ئەمەش بەواتای ئەوە دێت كەسانێك، كە لەمەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی (HIV)، هەواڵێكی باشەو ئەم دەرمانەش ڕەنگە تا 15 مانگیتر بۆ بەرهەمهێنانی لەئەمریكا ئامادە ببێت.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكەش، لەم بەروارە زووتر لە خودی ئەمریكاشدا بڵاو نابێتەوە.

ئەو كۆمپانیایە بەرهەمەكەی خۆی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی تر بەناوی تیڤا (Teva) دەستپێكردووە تا پێشكەشكردنی لەداهاتوودا خێراتر بێت و ڕەنگە ئاوا هاوبەشكردنێكیش هەرزانی نرخی پێشبینیكراوی ئەم دەرمانەی بەدوادا نەبێت، كە بەڕێژەی 1600تا 2000دۆلار مەزندەی نرخەكەی كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەی دامەزراوەی نیشتیمانی تەندروستی ئەمریكاش، دەرماتی (Truvada) دەتوانێت مەترسی تووشبون بەئایدز بەڕێژەی لە 99% كەمبكاتەوە.

ئایدز یان "AIDS" ، كە كورتكراوەی (Acquired immune deficiency syndrome) واتە نەخۆشی  سیستمی بەرگری جەستەیە، كە لەو نەخۆشییەدا سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەبێت.

ئایدز بەشێوەیەكی گشتی لەم ڕێگایانەوە دەگوازرێتەوە:
١. جووتبوون بەبێ خۆپاراستن.
٢. تێكردنی خوێنی پیسبوو بە ئایدز بۆ كەسی توشنەبوو.
٣. تاتۆ و دەرزیی ژێر پێست و هاوشێوە بەكارهێنانی تری دەرزی ئاژنین.
٤. گواستنەوەی لە دایكی تووشبووەوە بۆ منداڵەكەی لە كاتی سكپڕیدا، یاخود لەكاتی منداڵبوون، یان شیردان بە منداڵەكەی.

ئەمانەش لەكاتێكدایە بەگووتەی پزیشكان بەهۆی لێك و فرمێسك و لەتەنیشت كەسانی تووشبووی ڤایرۆسەكە ئەو بۆ دەوروبەرەكان ناگوازرێتەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر