بەڵێن و هەڕەشەكان.. نهێنییەكانی چاوپێكەوتنی پۆمپیۆ و عەبدولمەهدی

عیراق

12/05/2019‌ 2206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی نزیك لەعادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ "مەسەلە" وتی، سەردانەكەی ڕۆژی شەممەی 11 ی مایۆی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ بەغدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق خستەبەردەم ئەو ڕاستییەی، كە واشنتۆن ئاگاداری وردەكاری ئەو جوڵە دوژمنكارانەیە، كە لە ناوخۆی عێراق لە دژیان ساز دەكرێن ، داواشی لە حكومەتی عێراق كردووە خۆی بێلایەن بكات لەو ململانێیەی واشنتۆن لەگەڵ تاران هەیەتی.

بەڵام واپێدەچێت، كە وەزیرە ئەمریكییەكە بە زمانێكی توند ئەم ڕاستییەی بە عەبدولمەهدی گووتبێت، سەرچاوەكە دەڵێت پۆمپیۆ گووتوویەتی كە هەر دوژمنكارییەكی دژ بە ئێمە لە عێراق و لە لایەن لایەنەكانی سەر بە ئێرانەوە، واتای دوژمنكاری ئێرانە دژ بە ئێمە، بۆیە ئێمە ڕاستەوخۆ ووڵامی ئێران دەدەینەوە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەكەی پێشوو، پۆمپیۆ بە دانیشتنەكەی لەگەڵ عەبدولمەهدی ئاسوودە بووە  سەبارەت بەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ كۆمپانیای ((ئێكسن مۆبیڵ)) لە بواری گاز و نەوتدا واژۆكراوە ، بەڵام لە هەمان كاتیشدا زۆر توندبووە سەبارەت بە پرسی بەدەركردنی عێراق لە سزاكانی سەر ئێران كە بە هۆیەوە عێراق دەتوانی گاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات.

عادل عەبدولمەهدی و بەرپرسی دیكەی عیراقی وەك سەرۆك كۆمار و پەرلەمانتاران، هەمیشە گووتوویانە و بە كردەیش گەڕی مەیدانیان هەبووە بۆ دەوروبەر بەوەی كە عێراق گۆڕەپانێك دەبێت بۆ كۆككردنەوەی لایەنەكان، ئەمەش واتای ئەوەیە هەر یەك لە واشنتۆن و تاران گوێ بە كۆششەكانی عێراق نادەن.

سەرچاوە: مەسەلە 
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر