شارپرێس:
تا ئێستا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه و له دوو رۆژی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبەی چوارشەممە ٢٠١٩/٥/١٥ مووچەی هه‌ریه‌كه له وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/٥/١٦ مووچەی هه‌ریه‌كه له وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەکرێت.
تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان وه‌رگرتوه، له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵن، له‌كاتێكدا زیاتر له پێنج پانگ له ساڵی 2019 تێپه‌ڕیووه.
ه.م