ئەو سزا سەرسوڕهێنەرانەی مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو بەكاریهێناون

جیهان

15/05/2019‌ 1353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مرۆڤ لە كۆندا ژیانێكی سادەیان گوزەراندوە لە چاو ئێستادا، بەلام زۆر رێكاری زۆر ئاژەڵانەیان پەیرەو كردوە دەرهەق بەوانەی پێچەوانەی یاسا و نەریتە باوەكانی ئەو سەردەمە رەفتاریان كردبێت.

تاوانباران (بەگوێرەی هەر سەردەمێك) ژمارەیەكی توند سزایان بەسەردا سەپێنراوە بە درێژایی هەزاران ساڵ، هەندێكیان سووك بوون و هەندێكی تریان ئەوەندە توندوتیژ بوون ناتوانرێ جێگای سەرسوڕمانن.

لێرەدا هەندێ لەو سزایانە دەخەینە روو كە پێشیلی یاساكانی ئەو سەردەمانەیان كردوە لە گوێرەی ماڵپەڕی مێژوویی " Ancient Origins".

لووت بڕین 
میسریە كۆنەكان پرۆسەی بڕینی لوتیان ئەنجامداوە لە دۆخی پێشیلكردنی رێساكانی شانشین، پاش ئەوەش تاوانباران دوور دەخرانەوە بۆ زیندانێك لە شاری رینوكولورا (عەریشی ئێستا)؛ ئەو شوێنە پڕبوون لەوانەی فڕوفێڵیان كردبو، بەو هۆیەشەوە لووتیان بڕدرا بوون. زۆربەی ئەم سزایانە بەسەر ئەنجامدەرانی تاوانی بچووك و دزیكردندا جێبەجێ دەكرا، هەروەها لەسەر گەندەڵكارانی نێو حكومەتیش.

ماسكی شورەیی 
ئەوانەی پێشلكارییان بكردایە ناچار دەكران ئەم ماسكە لەبەربكەن، ئەمەش لە ئەروپا بوو لە هەردوو سەدەی حەڤدەو هەژدەی زایینی، وەك هەولێك بۆ ئەوەی جارێكی تر خراپە نەكەنەوە. ئەم ماسكە لە كانزای قورس دروست دەكرا و كاتێ لە دەم و چاو دەبەسترا ئازارێكی زۆر هەبوو. مەبەست لەم سزایە شكۆ شكاندنی كەسەكە بوو، زیاتر بەسەر ئەو ژنانەدا جێبەجیدەكرا كە تاوانبار بوون بە قسەو قسەلۆك و گوێگرتن (سیخوڕی) و درۆ كردن.

مردن بەهۆی خستە ژێر پێی فیل 
رێگاكانی سزادانی كۆن لە زۆربەی كاتەكاندا ئاژەڵی بوونە، هەندێكیان زۆر تۆقێنەربوون، لە نێو ئەو رێگایانەدا تاوانبار دەرخرایە ژێر پێی فیل تاكو مردن، ئەمەش لە چاخەكانی ناوەڕساتدا لە باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا جێبەجێدەكرا. ئەم رێگایە زیاتر لە هیندستان باو بوە، بەوەی فیل بەكاردەهێنرا بۆ كوشتنی فیڵ بازەكان لە سەدەی نۆزدەی زایینی، هەردوو قاچی دەخستە سەر سەری تاوانبارەكە، یاخود ئاژەڵە زەبەلاحەكان رادەهێنران بەوەی تاوانبار پارچە پارچە بكەن.

ئوتوی ئاسنین
ئەم سزایە لە ئەوروپادا باو بوە لە ماوەی چاخەكانی ناوەڕاستدا، بریتیە بوە لە ئامێرێكی ئەشكەنجەدان لەسەر شێوەی تابوتێكی ئاسنین؛ تاوانبار دەخرایە ناو ئەو تابوتەوە. پێشەوەی ئامێرەكە كرابوەوە، چەندین ئامێری ئاسنینی بەهێزی تێدابوە، لەكاتی داخستنیدا بە پشتی یان هەرشوێنیكی تری جەستەیەدا دەچەقی.

سوتاندن لە ناو فرنێكی كانزاییدا
ئەم فڕنە برۆنزیه گەورەیە بەوە ناسراوە كە دەزگایەكی ئەشكەنجەدان و كوشتن بوە لە یۆنانی كۆندا و لە نێویدا سووركراونەتەوە.

ئەم دەزگایە گەورەو وشكەوە كراو بو، تەنها یەك دەرچەی هەبوە، تاوانبارەكە لە دەرچەكەوە خراوتە ناوی و دەرگای لێ گیراوە، پاشان ئاگر لە ژێر كراوەتەوە تاكو كانزاكە گەرم بوە و كەسەكە تا مردن سووركراوەتەوە.

دادگایی كردن بە ئەشكەنجەدان
دادگایكردنەكان زیاتر لە رێگەی ئەشكەنجەدانەوە بوە لە بارەی  كاری تاوانبارەكان بۆ فێڵكردن یاخود سەركێشیەكی مەترسیدار لە هەوڵدانیاندا بۆ رزگار بوون لە مردن.

لە حاڵەتی رزگاربونیاندا بێ تاوانیەكەیان رادەگەیەنرێ، بەڵام كاتێ دەمردن ئەوە مانای وابوە ئەو كەسانە تاوانبار بوون.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا