ڤیدیۆ.. ئامێرە نوێیە زیرەكەكەی گوگڵ سەرسوڕهێنەرە

جیهان

16/05/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی لەكۆنگرەی ئەلیكترۆنی "I/O" ئامێرێكی نوێ‌ نمایش دەكات، كە هاوشێوەی نەبووە تائێستا.

ئامێرەكە ناوی "Nest Hub Max" لەناو ماڵان دادەنرێت، بۆ هاوكاریكردنی دانیشتوانی ماڵەكە، كە لەئامێرەكانی تری گوگڵ‌و ئەمازۆن‌و ئەپڵ بەتایبەتی بۆ كامێرا چاودێرییەكان دەبەسرێت.

ئامێرەكە شاشەیەكی هەیە بەقەبارەی 10 بۆسات‌و بەدیقەی (1280/800) پێكسڵ، كە چاودێری رووداوەكانی ناو ماڵ دەكات‌و جوڵەكان تۆمار دەكات.

هەروەها ئامێرەكانی دەنگ‌و مایكرۆفونات‌و كسكی كارەبایی‌و چەند ئامێرێكی تر كۆنتڕۆڵ دەكات، ئەوەش بۆ كارپێكردنیان.

ئامێرەكە لەرێگەی گەیەنەری Bluetooth 5.0 و Wi-Fi لەئامێرەكانی تر دەبەسرێت، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

هـ ـ ح