شارپرێس:
سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، یەکێتى ئەم فشارانە بۆ ئەوە دەکات دەستبەرداری پرەنسیپەکانیان ببن.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە پەیامێکیدا کە پێش دەستگیرکردنى تۆماریکردووە و میدیاکانى سەر بە جوڵانەوەکە بڵاویانکردوەتەوە رایگەیاندوە،"یەکێتى لە ڕێگەى بەکارهێنانى فشارێکى زۆرەوە کار بۆ ئەوە دەکات کە خۆی و کەسانى دیکەى ناو نەوەى نوێ ناچار بەوە بکات کە تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە بن و واز لە پرەنسیپەکانیان بهێنن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، دەسەڵات نیەتى خراپترى بەرامبەر ئەوان هەیە، بۆیە ئیتر کاتى ئەوە هاتووە کە هاوڵاتیان پشتیوانى حەق بن و دژى ئەو زوڵمەى دەسەڵات بوەستنەوە.
سەرۆکى جوڵانەوەکە رونیکردوەتەوە، دڵنیایە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئەم کارانەى دەسەڵاتدا بێدەنگ نابن و هەڵوێستیان دەبێت.
س.هـ