عوسمان حاجى مەحمود و سەلاح رەشید سەردانى مەزارى نەوشیروان مستەفا دەکەن

کوردستان

18/05/2019‌ 1984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

ئەو سەرکردە ناڕازیانەى کە لە بزوتن ەوەى گۆڕان جیابوونەتەوە سەردانى مەزارى نەوشیروان مستەفا دەکەن.

 

ئەمڕۆ شەممە هاوکات لەگەڵ ساڵیادى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەرى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان هەریەکە لە قادر حاجى عەلى و عوسمانى حاجى مەحمود و سەلاح رەشید سەردانى مەزارى ناوبراویان کردوە لە گردى زەرگەتە.

 

قادر حاجى عەلى و عوسمان حاجى مەحمود کە ئەندامى دامەزرێنەرى بزوتنەوەى گۆڕانن لە ساڵى رابردووەوە لە گۆڕان دوورکەوتوونەتەوەو لەئێستادا لە ماڵەوە دانیشتوون، سەلاح رەشید کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانى بزوتنەوەکە لە ساڵانى پێشتردا وازهێنانى خۆى راگەیاندوە.

 

نەوشیروان مستەفا كاتژمێر 8ی بەیانی 19-5-2017 دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتریش لە 20-5-2017 لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ لە گردی‌ زەرگەتەی‌ سلێمانی‌ بەخاك سپێردرا.
 
نەوشیروان مستەفا پێشترو لە رۆژی 2015/9/22 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كردو لە28 ی‌ نیسانی‌ 2016  گەڕایەوە هەرێمی‌ كوردستان، كێشەی تەندروستی نەوشیروان مستەفا كە بەهۆیەوە چووەتە‌ دەرەوەی وڵات، پەیوەندیدارە بە نەشتەرگەرییەك كە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا بۆی ئەنجامدراوە.

 

س.هـ

بەپەلە