سوڵتان نشینی عومان پەیامی ئەمریكای گەیاندووەتە ئێران

جیهان

21/05/2019‌ 3788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پێناو دوورخستنەوەی هەر بەرەنگاربوونەوەیەكی سەربازی لە كەنداو، شانشینی عومان هاتووەتە‌ سەرخت و  لە ئێستاشدا ڕۆڵی نێوانگیری دەگێڕێت لە نێوان واشنتۆن و تاراندا. 

سەرچاوە دبلۆماسییە ڕۆژئاواییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووه،‌ كە یوسف بن عەلەوی وەزیری كاروباری دەرەوەی شانشینی عومان، نامەیەكی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گەیاندۆتە محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران.

پەیامە نێردراوەكە، ڕادەی شێلگیری واشنتۆن دەردەخات كە تا ئەوپەڕی ڕادەی هەڵكشان، بەرەنگاری ئێران دەبێتەوە، ئەگەر تاران هەر كارێكی دوژمنكارانە بەرامبەر واشنتۆن و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە ئەنجام بدات.

لە نامەكەدا واشنتۆنی ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ دانوستان لەگەڵ تاران.

هەمان سەرچاوە باسی ئەوەشی كردووە كە سەردانی وەزیرە عومانییەكە بۆ تاران، دوای ئەوە هاتووە كە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، چەند ڕۆژێك لەمەوپێش، لە ڕێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوه،‌ ئەوەی بە سوڵتان قابوس بن سەعید ڕاگەیاندووه،‌ كە ئامانجی ئەمریكا ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران نییە، بەڵكو گۆڕینی ڕەفتاریەتی، هەر ئەمەش پاڵنەری ئەمریكا بووە لەوەی سزای توندتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت.

سوڵتان نشینی عومان پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە، بۆیە توانستی گەیاندنی ئەم جۆرە پەیامەی ئەمریكاشی هەیه،‌ كە ڕادەی شێلگیری ئەمریكا دەردەخات لە كۆششەكانی بۆ گۆڕینی ڕەفتاری كۆماری ئیسلامی ئێران.

هەمان ئەو سەرچاوانە باسیان لە سەردانێكی نهێنی نێردەی قەتەریش كردووە بۆ ئێران لە هەفتەی پێشوودا، بە مەبەستی گەیاندنی نامەیەكی هاوشێوە بە بەرپرسە ئێرانیەكان. بەڵام ئێران زۆر متمانەی بەقەتەر نییە، بۆیە گەرەكی بووە هەمان پەیامی لە ڕێگەی سوڵتان نشینی عومانەوە پێ بگات، چونكە تاران پێی وایە سوڵتان نشینی عومان دەتوانێت ڕۆڵی نێواندگیری لە نێوان خۆی و واشنتۆندا بگێڕێت.

ئەو نامەیەی وەزیرە عومانییەكە گەیاندوویەتی، بەرجەستەی ئارەزووی ئەمریكا دەكات بۆ دانوستان لەگەڵ ئێراندا لە سوۆنگەی ئەو 12 خاڵەوە كە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوون. خاڵەكان پەیوەستن بە ڕەفتاری ئێران لە دەرەوەی سنورەكانی، هەروەها بە پەرەپێدانی پرۆگرامی ڕۆكێتییە بالستییەكانی.

سوڵتان نشینی عومان پیشتر و لە ڕابردوودا، پشكداری كردووە لە ڕێگە خۆشكردن بۆ دانوستان سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران و ڕێككەوتن لەگەڵ واشنتۆندا. پێشتریش ڕۆڵی گەورە و گرنگی لە نێوان هەردوو ووڵاتدا گێراوە، كاتێك لە ساڵی 1980 پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن پچڕا.  ئەمە سەرباری ئەوەی عومان پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەردوولادا هەیە.

ئاژانسی هەواڵی كۆماری ئیسلامی ئێران باسی ئەوەشی كردووە كە وەزیرە عومانییەكە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەیدا تاوتوێ كردوون‌.

بەریتانیاش لەسەر زاری جێرمی هانت – ی وەزیری دەرەوەی، هۆشداری دایە ئێران، كە ئەگەر زیان بە بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن بگەیەنێت، واشنتۆن بە توندی ووڵامیان دەداتەوە، وەزیرە بەریتانییەكە ڕوی دەمی لە ئێران كرد و پێی ووتن، كە شێلگیری و مكوڕبوونی ئەمریكا بۆ ووڵامدانەوەتان بە كەم مەگرن. 

سەرچاوە: عەرەب
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر