پارێزەرانى ئۆجەلان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجەلان گەیشتنە دورگەى ئیمرالى

کوردستان

22/05/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەیەک لە پارێزەرەکانى ئۆجەلان بەمەبەستى دیدار لەگەڵ ناوبراو گەیشتنە دورگەى ئیمراڵى.

 

بەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە شاندێکى پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى دەستگیرکراوى پەکەکە لەلایەن دادگاوە ئاگادار کراونەتەوە کە دەتوانن سەردانى ئیمرالى بکەن و هەر ئەمرۆش ئەو پارێزەرانە چونەتە ئیمرالى.

 

بڕیارە دواى دیدارەکەى ئەمڕۆ پارێزەرەکانى ئۆجەلان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا پەیامى ئۆجەلان بۆ رایى گشتى رابگەیەنن.

 

دواى هەشت ساڵ سەرەتاى ئەم مانگە رێگە بە پارێزەرانى ئۆجەلان درا سەردانى ئیمرالى بکەن و دیدار لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدەن.

 

چەند رۆژێک دواى ئەو دیدارە وەزیرى دادى تورکیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە قەدەغەکردنى بینینى ئۆجەلان هەڵبگرن و پارێزەرەکانى دەتوانن سەردانى ئۆجەلان بکەن.

س.هـ