قاچاغی نەوت‌و بردنی داهاتەكەی
نەجمە‌دین كەریم.. سندوقە ڕەشەكەی مافیاكانی كوردستان

کوردستان

25/05/2019‌ 2996 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرسی نەوتی كەركوك و داهاتەكانی، بەندێكی سەرەكی خشتەی دووبارە بنیاتنانەوە و گێڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە بۆ دۆخی جارانی، پێش پرسی ڕیفراندۆم لە ساڵی 2017 ، نەجمەدین كەریمی پارێزگاری پێشووی كەركوك، لە دیارترین ئەو تۆمەتبارانە بوو،‌ كە بە "بەقاچاخبردنی نەوت و دزینی داهاتەكانی" و " بانگەشە بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق"تۆمەتبار دەكرا. 

دەستگیركردنی ناوبراو - كە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكییە -  پێش چەند ڕۆژێك لە فڕۆكەخانەی بەیروت، دووبارە ئەو دۆسییەی هێنایەوە سەر زار و زمانان. ئێستا فشاری زۆر هەیە بۆ ڕادەستكردنەوەی ناوبراو بە هەولێر، ئەمەش لە ترسی ئاشكرابوونی ئەو "ئابڕووچوونە گەورانەی" سەره ‌گەورەكانی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لەو پرسە دەگلێنێت، كە ئێستا نەجمەدین كەریم لاداری (انتما‌و) بۆ ئەوان.

لە ئێستادا نەجمەدین كەریمی پارێزگاری كەركوكی پێشوو لە لوبنان ڕاگیراوە، لە 22 ی ئایار لە فڕۆكەخانەی ڕەفیق حەریری نێودەوڵەتی لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە( ئەنتەرپۆل) دەستگیركرا،  دەسەڵاتدارانی لوبنان بۆ بەیانی ئەو ڕۆژە ئازادیان كرد، بەڵام بۆی نییە گەشت بكات و پاسپۆرتە ئەمریكییەكەشیان لێ سەندووە، چاوەڕێی ئەوەن دەسەڵاتدارانی عێراق دۆسییەكەی بنێرنە بەیروت، تاوەكو ئەوانیش لێكۆڵینەوەی لێ بكەن و ڕێوشوێنی پێویستی لەبارەوە بگرنەبەر. نەجمەدین كەریم كە پزیشكی تایبەتی سەرۆكی عیراقی پێشووتری كۆچكردووە "جەلال تاڵەبانی" بووە، ئێستا تۆمەتبارە بە چەند دۆسییەیەكی دارایی و ئەمنی بەم شێوەیەی خوارەوە: 

نەجمەدین كەریم كەسایەتییەكی جێی دەمەتەقێیە، ئەمە قسەی سەرچاوە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەردووپارتی فەرمانڕەوای كوردستانە (یەكیەتی و پارتی) ، ئەو لە 3 ی ئیپڕیلی 2011  بە پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا، ناوی لەگەڵ ناوی مەسعود بارزانی دێت لە پرسی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017. لە ڕیفراندۆمدا هاوڕایی دەسەڵاتەكەی هەولێر بوو لەوەی ڕاپرسی لە كەركوك بكرێت كە پارێزگایەكی كێشە لەسەری نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستانە، سەرباری ئەوەی ناڕەزاییەكی شەرمنانە لە سلێمانی هەبوو، بەغداش بە ڕەهایی ڕەتیكردەوە. بە شێوەیەكی مەیدانی دژ بە كەسایەتی و گردبوونەوەی توركمانی و عرەەبییەكان بوو، ڕاستەوخۆش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عێراق پێكیداداوە كاتێك وویستیان بێنە كەركوكەوه.

لە دوای ڕیفراندۆمەكەی ساڵی 2017  ناوبراو باجی ئەو هەڵوێستانەیدا ، دوای ئەوەی لە سێبتێمبەری 2017  پەرلەمانی عێراق بە فرمانی ڕاستەوخۆی حەیدەر عەبادی لە كاریخست، هەڵات بۆ دەرەوەی ووڵات‌، ئینجا دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك لە 23 ی ئایاری 2018  فرمانی گرتنی بۆ دەركرد، فرمانیشی كرد دەست بەسەر هەموو ماڵ و موڵكی گوازراوە و نەگوازراوەیدا بگیرێت، ئەمەش بە هۆی ئەو سەرپێچییانەی ئەنجامی دابوون و لە وانەش: داوای لە خەڵكی پارێزگاكە كرد – ئەوانەی دەتوانن چەك هەڵگرن – بۆ بەرگریكرد لە شارەكە، دواتر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكیەتی پەیوەندیان لەگەڵ پچڕاند و ئۆباڵی ئەوەشیان دایە پاڵ كە لە كەركوك ڕوویدا، بەمەش چووە ڕیزی بارزانییەوە و بووە قوربانی تەنگژەی ڕیفراندۆم. 

بەڵام هەولێر پەیوەندییەكانی لەگەڵدا نەپچراند، لە ئێستاشدا ئەمە لە میدیاكانی سەر بە بارزانییەوە هەست پێدەكرێت كە بەرگری لە نەجمەدین كەریم دەكەن، ئەوان ووتیان نەجمەدین كەریم لە بەیروت ئازادە و ڕانەگیراوە، بەڵام زاینارییەكانی ڕۆژنامەی "ئەخباری لوبنانی" ئەوە دەسەلمێنن كە هێشتا دەستبەسەرە و هەولێریش كۆششی زەبەلاحی كردووە بۆ ئازادكردنی، چەند لایەنێكی یاسی عێراقیش لە هەمان هەوڵدان بۆ هاوكاری ناوبراو. زانیارییەكان ئاماژە بەوەش دەدەن كە دەسەڵاتی دادوەری لوبنانی لێكۆڵینەوە لە دۆسییە دادوەرییەكەی دەكات و دواتر ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بەغدای دەكاتەوە، ئەمەش لە لایەن سەرچاوە دبلۆماسییە عێراقییەكانەوە پشتڕاست كراوەتەوە كە بۆ "ئەخبار " دواون و دەڵێن بەغدا هەوڵ و فشارەكانی هەولێر بۆ ئازادكردنی ناوبراو  ڕەتدەكاتەوە، بە تایبەتیش كە ناوبراو لە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقیەوە داواكراوە نەوك لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری هەرێمەوە، ووتووشیەتی گرفت نییە كە ناوبراو لەناو خاكی لوبنان بمێنێتەوە، ئەوەش ڕاست نییە كە بەغدا پەلەیەتی لەوەی بە زوویی ناوبراوی ڕاست بكرێتەوه...ئێمە دەمانەوێتەوە بەڵام دەشمانەوێت دادپەروەری ڕێڕەووی ڕاستەقینەی خۆی وەرگرێت‌

حەواڵەكردنی درایی نێوان هەولیر و بەغدا و بەیروت بە شێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە
لێرەوە و لەسەر چەند ئاستێك كێشمەكێشمی ڕادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم دەستی پێكردووە. میدیاكانی نزیك لە بارزانی دەڵین نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان،‌ لەسەر داوای خودی مەسعود بارزانی، دەستتێوەردانی لەو دۆسییەدا كردووه،‌ بەوەی نەجمەدین كەریم ڕادەستی بەغدا نەكرێتەوە، لە لایەكی ترەوە كەسانی ئاگاداری بواری جوڵە بانكییەكانی عێراق ئەوە دووپات دەكەنەوە كە: "حەواڵەكردنی دارایی نێوان  هەولێر و بەغدا و بەیروت بە شێوەیەكی بەرچاو لە هەڵكشاندایە بە مەبەستی دەربازكردنی نەجمەدین كەریم لەو تەڵەزگەیەی تێی كەوتووە"، بۆ ئەم مەبەستەش گوژمە پارەی دەیەها ملیۆن دۆلاری خراوەتە بەردەم لایەنە عێراقی و لوبنانییەكان بۆ ئازادكردنی ناوبراو، لە لایەكی دیكەشەوە سەرچاوە كوردییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە "ئەیاد عەلاوی" سەرۆكی هاوبەندی نیشتمانی  نێوانگیری كردووە و تەشەبوسی (واستە) بە دەسەڵاتدارانی لوبنانی كردووە كە نەجمەدین كەریم ئازاد بكەن، ئەمەش بە فرمانی ڕاستەوخۆی خودی مەسعود بارزانی بووە، چونكە عەلاوی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ڕەفیق حەریری سەرۆك وەزیری لوبناندا هەیه و لە توانایدا نێوانگیرییەكی لەم جۆرە بكات". 

سەرباری ئەوەی هەولێر بێدەنگە سەبارەت بەوەی لەوبارەوە دەگوزەرێت، ئەوەی جێی سەرنجە لێدوانەكەی فازل میرانی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە  كە ووتی: "مەسعود بارزانی و نیچێرڤان بارزانی واستەیان كردووە بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم و گێرانەوەی ناوبراو بۆ هەولێر، ڕاگرتنی پارێزگاری پێشوو هیچ پاساوێكی نییە"، لە لێدوانێكی ئاگرینیشدا میرانی ووتی: "داوا لە حكومەتی عێراقی دەكەم، هەموو بەرپرسانی پێشوو‌‌ دەستگیر بكات كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی، ئەمە ئەگەر گەندەڵی تۆمەت بێت"، "خۆ ئەگەر ڕاگرتنەكە بە هۆی ڕیفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كەركوكە لەسەر باڵەخانەی پارێزگاری كەركوك، ئەوا ئێمە و هەموو كوردەكان تاوانبارین و بابێن و دەستگیرمان بكەن...بۆیە بەرگریكردن لە نەجمەدین و كەریم و هەر كوردێكی دیكە ئەركی خۆمانە".

تۆمەتەكە چییە؟
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی "كوردستان 24"، نەجمەدین كەریم ووتی "ئەوەی ڕوویداوە هیچ پەیوەندییەكی بە پۆلیسی ئەنتەرپوڵەوە نییە... پرسەكە پەیوەستە بە داوایەكی حكومەتی عێراقی بۆ دەوڵەتە عەرەبییەكان و هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆشی نییە". 

بەلام پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا تۆمەتی ئەو پیاوە چییە ؟  لە ووڵامدا سەرچاوە ئەمنی و دبلۆماسییەكان دەڵێن كە هۆكاری ڕاگرتنی ناوبراو ، ڕۆڵیەتی لە پرسی ڕیفراندۆمدا، یاری كردن بە پارە و پولی نەوتی كەركوكەوە كە لە ژمێرەی تایبەتی بانكی خۆی دایناوه"، ووتیشی:" نەجمەدین كەریم بازنەیەكە لەو مافیایەی داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستانیان بەدەستەوەیه، ئەمەش بە هۆی پەیوەندی پتەوی لەگەڵ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌". ئاشتی هەورامی هاوبەشی نێچیرڤان بارزانیشە كە پاڵێوراوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، چەند بەڵگەنامەیەكی پێشووش ئەوە ئاشكرا دەكەن كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، نیچیرڤان بارزانی گرێبەستی زەبەلاحی نەوتی بۆ فرۆشتنی نەوت بۆ كۆمپانیای"عێراق ئۆیەڵ" دابین كردووە كە  لە بری خۆی عەبدولهادی نەزیری بزنسمان موڵكداری دەكات و بەڕێیەوە دەبات.

بە درێژایی ئەو ساڵانەی بەغدا بە دوور بووە لە داهاتەكانی نەوتی كەركوك، نەجمەدین كەریم و ئاشتی هەورامی، ملیونەها دۆلاری فرۆشی نەوتییان كەڵەكە كردووە، نەجمەدین كەریم تۆمەتبارە بەوەی 160 ملیۆن دۆلاری داهاتەكانی نەوتی لە ژمێرەی تایبەتی بانكی خۆی داناوە، بە گووتەی چەند سەرچاوەیەكیش نەجمەدین كەریم ڕوكنێكی سەرەكی "مافیا" ی بە قاچاخبردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ‌لە چەند لایەكەوە لە بەیروت و بەغدا، "فشاری بە پەلەی زۆر دەكرێت بۆ ئازادكردن و دەربازكردنی، لەو ترسەی كاره ‌مافیاییەكانی ئەو باندە ئاشكرا بێت و ئابڕوویان بچێت"، سەرچاوەكانیش وای بۆدەچن كە : "دزینی ملۆنەها دۆلاری داهاتە نەوتییەكانی كەركوك بە تێوەگلان بووە لەگەڵ ئاشتی هەورامی، دوای ڕاكردنی نەجمەدین كەریمیش لە كەكورك لە سالی 2017، ئاشتی هەورامی لە یەكێك لە كۆشكەكانی لە هەولێر میوانداری كردووه". 

لەسەر بنەمای ئەوەی لەسەرەوە باسكرا، سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكان وای لێكدەدەنەوە كە پەرۆشی هێزە عێراقی و كوردییەكان بۆ لێپێچینەوە لە نەجمەدین كەریم پەیوەستە بە چەند پرسێكی سیاسییەوە: 

یەكەم/ لێكهەڵوەشاندنەوەی مافیای نەوتی هەولێر. 

دووەم / ڕێگریكردن لە ئاشتی هەورامی كە دووبارە پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان وەرگرێتەوە لە حكومەتی ئایندەی هەرێمدا ، بە تایبەتیش كە چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستی زۆرە لە سایەتی پەیوەست بوونی مافیاكان بە سەرە گەورەكانی حوكمڕانی  لە هەرێمی كوردستان.

بەغدا و ڕادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم و هەڵوێستی  دەستەی دەستپاكی‌ و عەبدولمەهدی
هەندێك هەن بازاڕی ئەوە گەرم دەكەن كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، لە ڕووی مەبدەئیەوە بەوە ڕازی بوون ئەو تۆمەتانەی سەرشانی نەجمەدین كەریم لابەرن كە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە ئاراستەی كراون. ئەم ڕووداوەش پاڵی بە هەندێك فراكسیۆنی سیاسی عێراقییەوەە نا" هەردوو فراكسیۆنی بینا و ئیسڵاح" كە ڕادەستكردنەوەی نەجمەدین كەریم بە بەغدا، هەلێكی زێڕینە بۆ عەبدولمەهدی بۆ سەلماندنی متمانەداری خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەو تۆمەتانەش لەسەر خۆی لابەرێت كە دەڵێن عەبدولمەهدی ئاسانكاری بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لەم بوارەدا، بەوەی هەرێمی كوردستان‌ پابەندی ڕێككەوتننامەكانی نێوان هەریم و بەغدا نەبووە لە پرسی ڕادەستكردنی داهاتە نەوتییەكان بە بەغدا. بۆیە لەژێرەوە و بە نهێنی ئەو هێزانە ئامۆژگاری حكومەتی عێراقیان كردووە، ئاسانكاری لە دۆسیەی نەجمەدین كەریمدا نەكات، یاخود چاو لەوە بپۆشێت كە ناوبراو ڕادەستی هەولێر بكرێتەوە. هەر لەم ڕوانگەیەشەوە بەرەی توركمانی پرسیارێكی ئاراستەی عەبدولمەهدی كردووە سەبارەت بە چارەنووسی نەجمەدین كەریم: "ئایا دەیگێرنەوە بۆ عێراق؟ ، ئایا واستە و واستەكاری حكومی هەن بۆ ئازادكردنی؟  چونكە ئەو پرسانەی تایبەتن بەو، پەیوەستن بە گەندەڵی دارایی و دەستپاكییەوە، ئەوانی دیكە پەیوەستن بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوه".

سەرچاوە: رۆژنامەی ئەخبار
وەرگێڕان: لوقمان جاجی قادر

بەپەلە