عێراق بە فرۆشتنی 104 ملیۆن بەرمیل نەوت 7 ملیار دۆلاری دەستكەوتووە

عیراق

26/05/2019‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی 104 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لەمانگی نیسانی رابردوو هەناردە كردووە، كە داهاتەكەی 7 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمانگی نیسان لەچاو مانگی ئازار رێژەی هەناردەو داهاتی نەوت زیاتر بووە بەهۆی گەشەدانی كۆمپانیاكان بەكێڵگە نەوتییەكان.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، كە لەو مانگەدا (103) ملیۆن (988) هەزارو (607) بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە، كە داهاتەكەی (7) ملیار و (20) ملیۆن (667) هەزار دۆلار بووە.

هەناردەی ئەو نەوتە لەكێڵگەكانی باشووری عێراق‌و باكووری عێراق بووە، كە (100) ملیۆن‌و (635) هەزار و (9) بەرمیلی لەباشوور بووە، كە داهاتەكەی (6) ملیار و (819) ملیۆن و (902) هەزار دۆلار بووە.

هەروەها (2) ملیۆن و (570) هەزار بەرمیلی لەباكوور لەگێڵگەی جەیهان بووە، كە داهاتەكەی (173) ملیۆن و (513) هەزارو (13) دۆلار بووە، هەروەها رێژەی هەناردەش لەكێڵگەی گەیارە (783) هەزارو (598) بەرمیل بووەو داهاتەكەی (27) ملیۆن و (251) هەزارو (971) دۆلار بووە، كە عێراق هەر بەرمیلێك نەوتی 67.514 دۆلار فرۆشتووە.

هـ ـ ح