فشارو دڵەڕاوكێ‌ بەكتریاكانی ڕیخۆڵە دەكاتە دوژمنی جەستە

تەندروستی

28/05/2019‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەڕان بەم تازەیانە بەئەنجامێك گەیشتوون، كە سترێس و دڵەڕاوكێ دەتوانێت ڕەفتاری بەكتریاكانی ڕیخۆڵە بگۆڕێت و هەندێك كێشە لە كۆئەندامی بەرگریدا دروستبكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فوربێس (Forbes)   لێكۆڵەران لەلێكۆڵینەوە نوێیەكانی خۆیاندا ئەوەیان دەرخستووە، كە سترێس دەتوانێت پێكهاتەو ڕەفتاری بەكتریاكانی ڕیخۆڵە بگۆڕێت و هەر ئەمەش وادەكات هەندێك گۆڕانكاری مەترسیدار لەسیستەمی بەرگریدا ڕووبدات.

لێكۆڵەڕان بۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی خۆیان، دەستەیەك لەمشكەكانیان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خستە دۆخێكی سترێسدار و دڵەڕاوكێییەوە و دەستەیەكی تریشیان هەر لەم ماوە كاتییە، لەهەلومەرجێكی بێ سترێسی و دڵەڕاوكێیدا دانا.

لێكۆڵەڕان پاشان میكرۆبە سوودبەخشەكانی هەردوو دەستەكەیان خستەژێر لێكدانەوەو پشكنینەوە و تێگەیشتن، كە هەندێك گۆڕانكاری لە پێكهاتەی بەكتریای ڕیخۆڵەی مشكەكانەوە بەهۆی سترێسەوە بەدیهات، كە ئەو گۆڕانكارییە بەتایبەت لەبەكتریای بیوفیل (Biofil) و هالۆبەكتریۆم (Halobacterium ) هەردووكیان لەگەڵ نەخۆشی چەن سكلۆرۆزی (MS=Multiple sclerosi)دا خۆی دەرخست.

بەپێی ئەو هەواڵە، لێكۆڵەڕان بەشیكردنەوە و لێكدانەوەی جیناتی بەكتریاكان، ئەوەیان دەرخست، كە ئەوان بە پاتوجینێكی (Pathogen)ێكی تێكدەر گۆڕان، كە توانای زیاتریان بۆ گواستنەوە لەڕێگەی جەستەوكاریگەری لەسەر شانەكانی جەستەدا هەبوو.

وەرگێڕان: یاسین نادر