شارپرێس:
پێچەوانەی بۆچوونە باوەكان، زۆر خواردنەوەی ئاو مەترسی چەند نەخۆشییەكی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە.
دكتۆر عومەر مەهدی پسپۆری شارەزا لەو بارەوە دەڵێت: ئەنجامی توێژینەوەكان دەریخستووە زۆرخواردنەوەی ئاو زیانی هەیەو چەند نەخۆشییەكی لێدروست دەبێت.
ئەو دكتۆرە دەشڵێت، گرنگترین نەخۆشی، كە لەئەنجامی زۆر خواردنەوەی ئاو دروست دەبێت، كەمبوونەوەی سووری خوێنە، كە ئەوەش مەترسی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ دەبێت.
ئەو دكتۆرە سەرەڕای باسی خراپی زۆر خواردنەوەی ئاوی كردووە، جەختیشیكردووەتەوە، كە ئەگەر رۆژانە بەپێی پێویست ئاو بخورێتەوە، ئەوە سوودی زۆری دەبێت، بەتایبەتی بۆ كورچیلەكان.
توێژینەوەكان باسیان لەو رێژەیە كردووە، كە نابێت مرۆڤ رۆژانە لەئاو زیاتر بیخوات، ئەویش چوار لیترەو لەوە زیاتر زیانی زۆری دەبێت.
هـ ـ ح