مامەڵەیەكی گەورە بۆ كۆتاییهێنان بەململانێی ناوخۆیی وڵاتانی كەنداو لەئارادایە

جیهان

30/05/2019‌ 1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "بلۆمبێرگ" ی نێودەوڵەتی پێی وایە بەشداری قەتەر لە لوتكەكانی مەككە،‌ لەوانەیە پێشدەستییەكی گەوەر بێت لە ئاسۆی گۆڕەپانی كەنداوییەكاندا، بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكی نێوان دەوحە و هاوسێكانی و دووبارە ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی دەوڵەتانی كەنداو.

ئاژانسەكە لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژی ئێواری 4 شەممەدا، ئاماژەی بەوەشكرد كە "عەبدوڵا بن ناسر" سەرۆكی حكومەتی قەتەری، نوێنەرایەتی وڵاتەكەی دەكات لەو لوتكە كەنداوی و ئیسلامییانەدا، كە سبەی هەینی، مەككەی پیرۆز میواندارییان دەكات، لەو ساوەش كە تەنگژەی نێوان قەتەر و هاوسێكانی له ساڵی‌ 2017 سەری هەڵداوه، بن ناسر باڵاترین بەرپرسی قەتەرییه سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە بكات.
 
ئاژانسەكە پێی وایە ئەم بەشدارییەی قەتەر،  یەكەم هەنگاوی چارەسەری  ناكۆكییەكانە، ئەمەش لە دوای هەڵكشانی ئەم دوایەی بارگرژییەكانی ناوچەكەدا هاتووە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا، لە دوای توندكردنی سزاكانی سەر ئێران لە لایەن ئیدارەكەی ترەمپەوە.
 
ئاژانسی ناوبراو بڵاویكردەوە، لەگەڵ كۆششە دبلۆماسییه چڕووپڕەكان و بانگەشەكانی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ دەوڵەتانی كەنداو بە یەكخستنی ڕیزەكانیان دژ بە ئێران، ئەگەری چاوەڕوانكراوەكان لە زیادبووندان بەوەی مامەڵەیەكی گەورە بۆ دواییهێنانی بە ناكۆییە كەنداوییەكان لە ئارادایه".

ئاژانسەكە باسی ئەوەشی كرد كە سەرۆكی حكومەتی قەتەری لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ شانشینی سعودیە، دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی سعودیە و ئیمارات و بەحرێن ئەنجام دەدات، ئەمەش بە گوێرەی كەناڵی ئاسمانی جەزیرەی قەتەری كە لە سەر زاری بەرپرسێكی گەوەری قەتەرییەوە كە ناوی نەبردووە، ئەمەی باس كردووە.

ئاژانسەكە لەسەر زاری "لولوە خاتر" ی قسەكەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی قەتەرەوە كە لە واڵەكەی لە تویتەر پۆستی كردووە، ڕایگەیاندووە كە: "ئەو دۆخە سەخت و دژوارەی ناوچەكەی پێدا تێپەر دەبێت، هەڵكشانی ڕۆژانەی خێرای ڕوودا و بارگرژییەكانیش، پێویستییان بە دانایی مامەڵەكردنێكی بەرپرسانەوە هەیە ، بەشدرای قەتەر و ئەو دەوڵەتانەی خاوەن دیدێكی ئەقڵانین و هەستیارانە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكاندا دەكەن، ئەركێكی نەتەوەیی و مرۆییە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی باڵای گەلانی ناوچەكە و بە ئەقڵانیكردنی ووتاری ئێستای لایەنە جۆراوجۆرەكانی كەنداو".

سەرچاوە: RT
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر