گەڕانەوەی داعش.. دەنگی جیهادییەكان لە عێراق بەرزدەبێتەوە

عیراق

01/06/2019‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
"جیهادییەكان سەرلەنوێ گوزارشتیان لە خۆیان كرد بە دەنگێكی بەرز لە عێراق"، ناونیشانی وتارێكی نیقۆلای بلوتنیكوفە لە گۆڤاری " نیزافیسمایا گاریتا"، دەربارەی گەڕانەوەی داعش بۆ چالاكی لەو ناوچانەی بە ئارام ئەژمار دەكران.

لە وتاری بەرێوەبەری ناوەندی زانیاری شیكردنەوەی زانستی لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەلاتی سەر بە ئەكادیمیای زانستی روسیدا هاتوە:

لە عێراق، تا ئێستا دۆخەكە ئالۆزە، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی حكومەت دەیدات بۆ بەرقەرار كردنیئ ئاسایش، ژمارەیەك لە عێراقیەكان گومانیان لە چالاكێتی ئەو رێ و شوێنانە هەیە كە دەسەڵاتداران دەیگرنە بەر. ئەو هێرشانەی چەكدارەكان (دەڵێن سەر بەداعشین) بەردەوامی پێ دەدەن لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات، هەبونی ژمارەیەكی زۆر پرۆسەی رفراندن و كوشتنی بەرپرسان و پیاوانی پۆلیس، بەردەوام بوونی ململانێ نێوان رەگەزو مەزهەبەكان، ترسانی كەمینەكان لە باكوری عێراق بۆ گەرانەوە بۆ جێگا و رێگای خۆیان.

دۆخەكە بەرەو خراپتر هەنكاوی نا لەگەڵ بڕیاری ئەمەریكا بە كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرو نمایندە دیبلۆماسیەكانی لەو ولاتە، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل ی نەوتی فەرمانبەرەكانی لە بیرەكانی رۆژئاوای قەرنە كشاندەوە، پاش ئەو لێدوانەی بەوەی ئەم هەنگاوە بەهۆی هەرەشەكانەوەیە لە هاولاتیانی ئەمەریكی لە عێراق، سەرەرای ئەوەش وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوای لە هاولاتیەكانی كرد بە پەلە عێراق بەجێ بهێلن، رەنگە ئەمەیان بەهۆی مەترسی هەلگیرسانی جەنگەوە بێت لەگەڵ ئێران.

بەگشتی، لەگەڵ ئەوەشی رێكخراوی داعش هەرەسی هێناوە، بەلام تا ئێستا لە عێراق چالاكە، ناوچە ئارامەكان و بەغدا رووبەرووی هێرش دەبنەوە، پێدەچێ بەم رێگایە داعشیەكان بیانەوێ وەلامی پرۆسەكانی هێزەكانی ئەمنی و سوپا بدەنەوە كە بە شێوەیەكی گشتگیر دەكرێتە سەریان. لە هەمان كاتدا پێدەچێ داعش بەهۆی نوێبونەوەوە ناناڵێنێ، تا ئێستا بیرۆكەی خەلافەت بۆ هەندێ لە عێراقیەكان سەرەنج راكێشە.

لەم نێوەندەدا، دەسەڵاتداران بەدوای پارەدا دەگەرێن بۆ دروستكردنی زیندانیەكی نوێ بۆ زیندانیكردنی چەكدارانی داعش؛ ئەوانەی لە هێزەكانی سوریای دیموكرات وەری دەگرنەوە و ژمارەیان 1000 چەكدارە.

لە كۆتاییدا، پێویستە ماف بە سەركرایەتی ئێستای عێراق بدرێ. ئەو پەیوەندییە نێو دەوڵەتیانەی هەریەك لە بەرهەم ساڵح و عادل عبد المهدی ئەنجامی دەدەن، ئەوە دووپات دەكاتەوە بەغدا بە تەواوی هەست بەوە دەكات سەركەوتن بەسەر داعش و ئایدۆلۆجیاكەی تەنها بە هێزی سەربازی بەدەست نایەت. كلیلی سەركەوتن، بنیادنانەوەی ئابوری وێرانكراوی وڵاتە، بە هاوكاری لەگەڵ سەرجەم دراوسێكانی عێراق، لە نێویاندا ئێران.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا