شارپرێس:
وەك ئەوەی ئاشكرایە ئارەقكردنەوە پرۆسەی ساردكردنەوەی جەستەیە لەكاتی كەشی گەرمدا ، لەبەرئەوە سەرەرای ئەو بۆنە ناخۆشەی بەهۆیەوە درووست دەبێت بەڵام ئارەقكردنەوە پرۆسەیەكی گرنگ و سرووشتی جەستەیە .
بەڵام كاتێك ئارەقكردنەوەكە لەشێوە سرووشتییەكەی تێدەپەڕێت و تەنانەت لە كەشی هەوای مامناوەندیشدا بەو شێوەیەیە ، ئەوە پێیدەوترێت " زێدە ئارەقكردنەوە" و نیشانەی بوونی گرفتی تەندرووستییە لە جەستەدا .
پزیشكان ئەو زێدەئارەقكردنەوەیەی هەموو جەستە دەگرێتەوە جیادەكەنەوە لەو زێدەئارەقكردنەوەیەی تەنیا بەشێكی جەستە دەگرێتەوە وەك پێیەكان و دەستەكان و ژیر باڵەكان .
زێدەئارەقكردنەوەی گشتی رەنگە نیشانەی نەخۆشی شەكرە بێت ، یان نیشانەی بوونی لووی گرێ لیمفاوییەكان بێت، یاخود دەرئەنجامی زێدەچالاكی رژێنی دەرەقی بێت یان دەكرێت بەهۆی زەبحەی دڵ یان خواردنەوەی خواردنەوە كحوولییەكانەوە بێت ، هەندێ جاریش خواردنی دەرمانە ئەنتی بایۆتیكەكان یان دژە خەمۆكییەكان ئەو جۆرە ئارەقكردنەوەیەی لێدرووست دەبیت ،هەروەك هەندێ جار بەهۆی قەڵەوی یان دەرئەنجامی گەیشتن بە تەمەنی نائومێدی لای ژنان درووست دەبێت .
بەڵام ئارەقكردنەوەی بەشەكی بەگشتی بەهۆی شەكەتبوونەوەیە یان هۆكارەكەی بۆماوەییە ، ئەو جۆرە ئارەقكرندەوەیە بەزۆری لەقۆناغی هەرزەكاریدا درووست دەبێت، ئارەقكردنەوەی بەشێكی جەستە بەشێوەیەكی گشتی مەترسی نییە لەسەر جەستە ، تەنیا ئەوەندە هەیە بێزارت دەكات و لەڕووی دەروونییەوە نائاسوودەت دەكات.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی