مباپی دەیەوێت پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت

وەرزش

11/06/2019‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، خواستی ئەوەی نیشاندا، كە دەیەوێت ریزی یانە پاریسییەكە جێبهێڵێت.

مباپی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە دەیەوێت لەداهاتوو ریزی یانەی پاریس سان جێرمان جێبهێڵت‌و روو لەیانەیەكی تر بكات.

ئەو یاریزانە فەرەنسییە وێستگەی داهاتووی یاریكردنی دیاریكردو راشیگەیاند، دەیەوێت لەداهاتوو لەیانەی ریاڵ مەدرید یاری بكات.

مباپی تەمەنی 20 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و یانەی ریاڵ مەدریدش چەند جارێك خواستی بۆ ئەوە نیشانداوە ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح