ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی تر یەكلادەكاتەوە

وەرزش

11/06/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیدی دیشامپی راهێنەری فەرەنسا ئاشكرایكرد، كە فێرلاند مێندی یاریزانی یانەی لیۆن روو لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

ئەو راهێنەرە راشیگەیاند، كە ریاڵ مەدریدو لیۆن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو رێككەوتوون‌و بەهای گرێبەستەكەش 50 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانەكەی لیۆن تەمەنی 23 ساڵەو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەزوویی گرێبەستەكەی یەكلابكاتەوە.

هـ ـ ح