ئەو خۆراكییانەی ئەگەر بەنەخواردنیان لە مردنی پیشوەختە دووردەكەوینەوە

تەندروستی

17/06/2019‌ 707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی هۆشداری دەدات لەوەی زۆر بەكارهێنانی گۆشتی سوور بەتایبەت ئەو گۆشتە دەستكاریكراوانەی وەك بورگر و براتز ، ئەگەری مردنی پێشوەختە زیاد دەكەن  .

لێكۆڵەرەوەكان دەڵێن: كەمكردنەوەی گۆشتی سوور و قەرەبووكرندەوەی بەگۆشتی تەندرووستی ئاژەڵی و گیایی مەترسی مردنی پێشوەختە كەم دەكاتەوە.

ئەو توێژەرانە دەشڵێن: رۆژانە گۆڕینی یەك ژەمی گۆشتی سوور بە خواردنێكی تەندرووست لەماوەی هەشت ساڵدا ، ئەوا بەرێژەی ١٧ مەترسی مردنی پیشوەختە لە هەشت ساڵی دواتردا كەم دەكاتەوە .

بەڵام هێشتا ئەوە دەرنەكەوتووە، كە چۆن گۆڕینی گۆشتی سوور كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی مەترسی مردنی پێشوەختە دەبێت .

پرۆفیسۆر فرانك هو لە زانكۆی هارڤارد دەڵێت: بەشێوەیكی گشتی كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و قەرەبوونكردنەوەی بەخواردنی زیاتری دانەوێڵەی تەواو و (گەنمە كوتاو وساوەر و بروێش) و سەوزە و میوە و خواردنی تری پرۆتینی وەك مریشك بێ پێستەكەی و هێلكە و ماسی ، پەیوەندییان هەیە بە كەمكردنەوەی مەترسییەكانی مردن لەنێوان ژنان و پیاواندا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی