سوپای توركیا لەپێشێلكاری‌و گۆڕینی دیموگرافیای عفرین بەردەوامە

کوردستان

29/06/2019‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا و چەكدارەكانی سەرجەم گەڵاڵەنامە مرۆیی و مۆرالی و یاساییەكانیان لە عفرین تێپەڕاندووە بە ئەنجامدانی پرۆسەی رفاندن و كوشتن و داوای بەرتیل سوتاندنی بێستان و دارەكان، سەرەرای راگواستنی دانیشتوانە رەسەنەكان، ئەمەش لە نەبوونی مافەكانی مرۆڤدا ئەنجام دەدەن.

خەڵكی عفرین ماوەی ساڵێك و سێ مانگە رووبەرووی جۆرەها پێشێلكاری و سڕینەوەی ناسنامەو كۆمەڵكوژی و پاكتاوی رەگەزی دەبنەوە لەنێو شارەكەدا.

دامەزراوە مەدەنی و سیاسیەكانی عفرین هەوڵ دەدەن لە رێگەی بەبەڵگەنامە كردنی پێشێلكارییەكانی داگیركاری توركیا بگەیەننە سەرجەم رێكخراو و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و شوێنەواریەكان و ..هتد، پاشان خستنەرووی دۆسییەكان بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵكی ئەو شارە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو پێشیلكاریانە بكەن، بەلام تاكو ئێستا هیچ لایەنێك دەنگی لێوە نەهاتوە لەبارەی ئەو پێشیلكاریانەوە.

لەلایەكی ترەوە، روسیا خۆی بێ دەنگ دەكات لە وەڵامدانەوەی نامەكانی خەڵكی عفرین، كە پێشكەشی ناوەندی ئاشتبوونەوەی روسییان كردبوو لە باكوری حەلەب بۆ ماوەی چوار جاری لەسەر یەكتر، كە تێیدا داواكارییەكانیان خرابوونە روو بۆ كۆتایی پێهێنانی داگیركاری توركیا لەسەر شارەكەیان.

رفاندن و ئایندەی نادیار
تا ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 1000 كەسی مەدەنی بۆ ماوەی ساڵێكە نادیارە، هەروەها بەكرێگیراوەكان بەردەوامن لە پرۆسەی رفاندنی خەڵكی. لەوانە هاولاتی حسین حەموی 30 ساڵانەیان لە تشرینی یەكەمی 2018 و میقداد شیخ زەینەل ی 32 ساڵانەیان لە ئایاری 2018 ەوە لە گوندی جقلە وستانی لە ناحیەی شیە رفاندوەو تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە. لە 11ی حوزەیرانی ئەمساڵدا هەریەك لە جەكر حەبەش و نەشئەت عبد الرحمن جانویان لە گوندی حەبو ی سەربەناحیەی موباتا یان رفاندوە. سەرەرای چەندین كەسی تر لە گوندو ناحیە جیاوازەكانی سەر بەعەفرین.

دانانی نیشانەی رەش لەسەر خانوەكان
بەكرێگیراوەكان خانوەكانی خەڵكیی لە گوندەكانی ناحیەی شیە داگیر دەكەن و نیشانەی رەشی لەسەر دائەنێن و ناهێڵن هیچ كەس لەو خانوانە نزیك بكەنەوە، سەرچاوەیەك باسی ئەوەی كردوە، ئەو بەكرێگیراوانە دانیشتوانی كورد لە ماڵەكانیان دەردەكەن و پاشان نیشانەی رەش لەسەر خانوەكانیان هەلدەواسن.

دانانی باج لەسەر خەلەو خەرمانی گەنم و جۆ
جاش و بەكرێگیراوەكانی داگیركەر باج دەخەنە سەر خەلەو خەرمانی گەنم و جۆ لە گوندەكانی عەفرین، و رێگە بە خەڵكی گوندی قرمتلق نادەن زەویە كشتوكاڵیەكانیان ئاوپرژێن بكەن بەو سەرچاوانەی لە كانی كۆنەوە لە بناری چیای ئەرندەوە هەڵدەقوڵێ. و تەنها رێگە بەوانە دەدەن ئاودێری بكەن كە زەویەكانیان داگیر كردوە.

سوتاندنی 1500 داری زەیتون
وەك جێبەجێكردنی میتۆدی جاشەكانی داعش بە سوتاندنی خەلەو خەرمان لە باكورو رۆژهەلاتی سوریا، بەكرێگیراوەكانی تورك درێژە بەو سوتاندنە دەدەن لە گوند و ناحیەكانی عەفرین.

بەكرێگیراوەكان لەم ماوەیەی دواییدا ئاگریان لە چیاكانی كنحفتر و تاقا زیرا و حنیە عەبدەو یاغمور دادا، گە بەسەر گوندی بەعدینا لە ناحیەی موباتا دا دەڕوانێ، بەرداو ئاگرەكە گەیشتۆتە شوێنەكانی حەراجیەی نزیك هەردوو گوندی دەروێش و موسكە؛ و لە ئەنجامدا 1500 دار زەیتون بەهۆی ئەو ئاگرەوە سوتاون.

سەرچاوە: ANHA
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا