بەهۆی پابەند نەبوونی بەیاسا داراییەكانەوە یانەی ئەی سی میلان سزا دەدرێت

وەرزش

01/07/2019‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزترین دادگای وەرزشی CAS، ڕایگەیاند، بەهۆی شكاندنی یاسا داراییەكانەوە، یانەی ئی سی میلانی ئیتاڵی لە كێبڕكێكانی خولی ئەوروپی بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دوور دەخرێتەوە.

یانەی ئەی سی میلان، كە خاوەنی حەوت نازنای یانە پاڵەوانەكانە، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بوو لە خولی ئیتاڵیادا، دابەزی بۆ خولی ئەوروپا.

بەهۆی دوورخستەوەی میلانیشەوە، یانەی ڕۆما كە شەشەم بووە لە خولی ئیتاڵی، جێگەی ئەو دەگرێتەوە.

یانەی ئەی سی میلان بەهۆی ئەوەی زنجیرەیەك پێشێلكاری لە یاساكاندا كردووە لە هەریەك لە وەرزەكانی ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧ و ٢٠١٨، بۆ ئەمساڵ لە خولی ئەوروپی بێبەش دەكرێت.

بەپێی یاساكانی UEFA هەر یانەیەك پارەی زیارە لە داهاتەكەی خەرج بكات، ڕەنگە ڕووبەڕووی سزا بێتەوە، گەر ئەم سزایە دوورخستنەوەشی بێت لە خولی یانەكانی ئەوروپا.

لە مانگی نیساندا یانەی ئەی سی میلان تۆمەتبار كرا بە خەرجكردنی بڕە پارەیەكی زیاتر لە داهاتەكەی. بۆیە بە پێی بڕیارێك لە خولی یانەكانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ دوور خرایەوە. لە بڕیارەكەدا ئەوەش هاتووە كە یانەكە تا حوزەیرانی ٢٠٢١ـی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی پابەندی خۆی بە یاساكان بسەلمێنێت، گەر نا ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای دیكەش ببێتەوە.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز