شارپرێس
دادگای سلێمانی فهرمانی دهستگیركردنی بۆ ئهندامێکی سهركردایهتی یهكێتی نیشتیمانى کوردستان دەرکردوە بە تۆمەتى هەڕەشەکردن.
بەپێى نوسراوێکى دادگاى سلێمانى دادگاکە بەتۆمەتى هەڕەشەکردن لە کەسێک فەرمانى دەستگیر کردنى بۆ سامان گەرمیانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و بهرپرسی مهڵبهندی گهرمیانی ئهو حزبه دەرکردوە.
بەپێى نوسراوەکەى دادگاى سلێمانى، دادوەر بە مادەى ٤٣٠ى لەیاسای سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەرکردوە.
هاوکات دادگا نوسراوێکیشى ئاراستەى فرۆکەخانەى سلێمانى کردوە بەمەبەستى جێبەجێکردنى بریارەکە ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ رێگریکردن لە چونە دەرەوەى سامان گەرمیانى.
شارپرێس چەند جارێک پەیوەندیی کرد بە سامان گەرمیانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

س.هـ