وێنە.. چین گەورەترین فڕۆكەخانەی جیهان لە پەكین دروست دەكات

جیهان

02/07/2019‌ 828 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی داكسینگ لە پەكین كۆتایی هاتووە. ئەم فڕۆكەخانەیە دەبێتە گەورەترین فڕۆكەخانەی جیهان لە ڕووی ژمارەی گەشتیارانەوە كە لە داهاتوودا دەتوانێت ساڵانە بگاتە ١٠٠ ملیۆن گەشتیار.

فڕۆكەخانەكە لەسەر ڕووبەری ١.٤ ملیۆن مەتر چوارگۆشە دروست كراوە و تێرمیناڵەكەی هێندەی ٢٥ یاریگای تۆپی پێیە. دروستكردن و پشكنینی فڕۆكەخانەكە، كە دەكەوێتە ٤٦ كم لە باشووری شاری پەكینەوە، ڕۆژی یەكشەممە كۆتایی هات.

لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی بكرێتەوە و چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەیلولی داهاتوودا دەرگاكانی بە ڕووی گەشتیاراندا بكاتەوە.

ئەو پڕۆژە زەبەلاحە نزیكەی ٦٠ ملیار دۆلای تێچووە.

ئەم ناوەندە قەرەباڵخی ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پەكین بە ڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە و ڕەنگە لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠یشدا هاوكاری چین بێت بۆ ئەوەی ببێتە گەورەترین بازاڕی فڕۆكەوانی مەدەنی لە جیهاندا. 

تا ساڵی ٢٠٢٥ فڕۆكەخانەكە دەتوانێت ساڵانە پێشوازی لە ٧٢ ملیۆن گەشتیار بكات و ٦٢٠ هەزار گەشتی فڕۆكەوانی ئەنجام بدات، تا ساڵی ٢٠٤٠یش توانای پێشوازی لە گەشتیاران ساڵانە بەرز دەبێتەوە بۆ ١٠٠ ملیۆن گەشتار و ٨٨٠ هەزار گەشتی فڕۆكەوانی ئەنجام دەدات. بەمەش ڕەنگە پێش قەرەباڵغترین فڕۆكەخانەی جیهان بكەوێتەوە كە ئەتلانتایە لە ئەمریكا.

وەرگێڕان: هێمن عەزیز

بەپەلە