شارپرێس: هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌وڵی گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی ده‌ده‌ن. له‌میانی یارییه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا سبه‌ی كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌بێ نێمار داسلڤا روبه‌ڕووی میسی و هاوڕێكانی ده‌بێته‌وه، ده‌بێت یه‌كێكیان ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه بكات. تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "بە شێوەیەك فشارم لەسەر دروستبووە بەهۆی ئەم یارییەی ئەرژەنتینەوە، شەوی رابردو نەمتوانیوە بە باشی بخەوم". تیتی وتیشی، "ئێمە لەسەر ئەم یاریگایە بە ئەنجامی 7-1 گۆڵ بە ئه‌ڵمانیا دۆڕاوین، بەڵام بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەریش لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتینمان بردووه‌تەوە". به‌رازیل و ئه‌رژه‌نیتن 47 یاری فه‌رمییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كردووه، ئه‌رجه‌نتینییه‌كان 19 جار براوه‌بوونه و به‌رازیلییه‌كانیش 17 سه‌ركه‌وتنیان هه‌بووه، له 11 یاریشدا یه‌كسانبوونه. هاوكات سكالۆنی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، "یارییەكە بەهێز و پڕ ململانێ دەبێت، ده‌وترێت بۆ ئەم یارییە بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە ئەگوێرۆ نابەستم، بەڵام ئەوە دورە لە راستییەوە، گومان لەوەدا نیە كە ئەگوێرۆ لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت". سكالۆنی رونیشیكرده‌وه، "بۆ ئەوەی لەم یارییەدا بە ئاستێكی بەرزدەركەوین پێویستە ناوەڕاستی یاریگا لە بەرژەوەندی خۆمان كۆنتڕۆڵ بكەین، چونكە بەرازیل خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانایە لە هێڵی ناوەڕاستی یاریگادا". پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریه سه‌ری یه‌كێك له دوو راهێنه‌ره‌كه بخوات، به‌تایبه‌تیش تیتیی راهێنه‌ری به‌رازیل، كه زۆر نزیكه چاره‌نووسی ئه‌و به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌م كلاسیكۆییه دیاری بكرێت و له‌وانه‌یه ئه‌م راهێنه‌ره نه‌توانێت له پۆستی خۆی به‌رده‌وام بێت. ه.م