بۆفۆن گەڕایەوە ماڵەكەی خۆی

وەرزش

05/07/2019‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس گەڕانەوەی گۆڵپارێزی مێژوویی یانەكەی، جیان لۆجی بۆفۆنی ئیتالی راگەیاند.

بۆفۆن، پێشتر لەیانەی یۆڤانتۆسەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، كە ماوەی یەك وەرز لەو یانە پاریسییە یاری كرد.

بۆفۆن بەگرێبەستێكی یەك ساڵی گەڕاوەتەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس‌و وەك گۆڵپارێزی دووەمیش یاری بۆ یانە ئیتالییەكە دەكات.

بۆفۆن بەمەرجێكی بۆ گرێبەستەكەی هەبووە، كە دەبێت لەماوەی ئەو ساڵە هەشت یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس لەخولی ئیتالی بكات، بۆ ئەوەی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری لەخولی ئیتالی بشكێنێت.

هـ ـ ح