لە كۆتاییدا ئەمریكا و توركیا رووبەرووی یەكتر دەبنەوە؟

جیهان

05/07/2019‌ 4506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كاتێكدا ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی لەناتۆ، بەهۆی بڕیاری توركیاوە دەربارەی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی ئامادەی پێكدادانن، سكوت بیترسۆن سەرنووسەری ماڵپەڕی –كریستیان ساینس مونیتۆر- دەیەوێ هیوایەكی لاواز دەربخات لە پەراوێزی لووتكەی 20 لە ئۆساكای ژاپۆن.

بەلام بیترسۆن پرسیار لەوە دەكات هەردوو وڵات (توركیاو ئەمریكا) بتوانن كێشەكانیان وەلابنێن، كە هەرەشە لە هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەكات، لەگەڵ دورخستنەوەی توركیا لە رۆژئاوا و ئاراستەبوونی روەو روسیا بەهۆی هەندێ پێویداویستی بەرگریەوە.

توركیا دەڵێت هەفتەی ئایندە چەند بەشێك لە كۆسیستەمە دەگاتە دەستی، بەلام بەرپرسە ئەمریكیەكان ماوەی چەند منگێكە هۆشداری دەدەن لەوەی جێبەجیكردنی مامەڵەكە ئەنقەرە رووبەرووی سزای ئابوری دەكاتەوە، جگە لە هەڕەشەكردن سەبارەت بە رۆڵی ئەو ولاتە لە بەرنامەی فرۆكەی شەڕكەری ئێف35، و مامەڵەی كڕینی 100 فرۆكەی لەو جۆرە.
ناسنامەی توركیا.

هاوكات شرۆڤەكاران دەڵێن: مامەڵەكە ماوەیەكی زۆرە گوزارشت لە كێشە بنەڕەتیەكان دەكات لەبارەی ئاراستەی توركیا ، ئەمەش پەیوەندی بە ناسنامەكەیەوە هەیە. لەمڕۆدا سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پایەندە بە بڕیارە یەكلاكەرەوەكەی، كە بەربەست بۆ تەواوكاری كۆسیستەمی چەكی ناتۆ دروست دەكات، و سامانێك لە زانیاری هەواڵگری بۆ روسیا دەستبەردەكات، ئەمەش دەبێتە كاری كۆنگرێس نەوەك ترامپ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر روسیا.

لە چوارچێوەی فراوانتردا، نووسەری وتارەكە وای دەبینێ بریارەكەی ئەردۆغان تەنیا تەكنیكی نییە، بەڵكو سیاسیشە ، ئاماژەیە بۆ نیگەرانی توركیا لە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی تری لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەربارەی كۆمەڵێك پرس، سەرەتا بە رەخنەكانیان لە دەسەلاتی سەركوتكاری ئەردۆغان دەستی پێكرد لەنێو توركیا، تاكو رۆڵی سوپای ولاتەكەی لە سوریا.

لەو بارەیەوە، فادی هاكورا، شارەزا لە پەیمانگەی چاتهام هاوس بۆ توێژنەوە لە لەندەن دەڵێ: ئەگەر توركیا یڕیاری لە مامەڵەكەی لەگەڵ روسیا دابێت، ئەوا سەرجەم پێنوێنەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە جێبەجێشی دەكات، بروام وایە ئەمە سەرەتای هەڵوەشانەوەی پەیوەندی درێژخایەنی توركیایە لەگەڵ ئەمریكا.

باس لەوەش دەكات: پێش ئەوە رووینەداوە وڵاتێكی ناتۆ سزای سەربازی و ئابوری بەسەر وڵاتێكی تری ئەو هاوپەیمانیەتیەدا بسەپێنێ، یاریزانی سەرەكیش سەرۆك ترامپ نیە، بەڵكو كۆنگرێسە.. هەروەها كۆدەنگیەك هەیە لە نێو هەردوو حزبەكەدا، كۆماری و دیموكرات، بەوەی پێویستە سزای توركیا بدرێت.. ئەمەش یەكێكە لەو كێشە كەمانەی كۆدەنگی لەسەرە لەلایەن هەردوو حزبەكەی ئەمریكاوە.

رەش و سپی
سەرەرای ئەوەش، ئیلیۆت ئەنگیل، سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وای دەبینێ : ئەمە كێشەی رەش و سپییە، یان ئەوەتا ئەردۆغان مامەڵە روسیەكە هەڵدەوەشێنێتەوە، یان نا.. توركیا لە ئایندەدا ناتوانێ چەكی روسی و ئەمریكی پێكەوە بەدەست بهێنێ.. لێرەدا بژاردەی سێیەم نییە.. لە رێرەوەكەدا نابێ رێگە بە توركیا بدرێ كێكەكە بەدەست بهێنێ و لەهەمان كاتدا بیشیخوات.

نووسەری وتارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پەیوەندیەكانی ئەمریكا و توركیا لە سڵی 2013 ەوە بەریەككەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، كاتێ كۆشكی سپی لە سەردەمی ئۆبامادا رەخنەی لەهەڵس و كەوتی ئەردۆغان گرت بە خۆپیشاندانەكانی باخچەی گیزی لە ئەستەمبول و ئازادی راگەیاندن.

كێشەكان
لەو كاتەوە، پەیوەندی نێوانیان كۆمەڵی كێشەی بەخۆیەوە بینی، لەوانە، چی یەكلاكەرەوەیە لە حساباتەكانی توركیادا، لەوانە پاڵپشتی كردنی سەربازی ئەمریكا بۆ كوردەكان و چەكدارەكانی باكوری سوریا، لە كاتێكدا كوردەكانی سوریا پەیوەندییان بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەیە.

لە سەرەتای حوزەیراندا، پاتریك شاناهان، هەلسوڕینەری كارەكانی وەزیری بەرگری لە كاتی خۆیدا، ئاگاداریەكی دایە وەزیری بەرگری توركیا سەبارەت بە هەلوەشانەوەی مامەڵەكەین لەگەڵ روسیا لە 31 تەموزدا؛ ئەوا ئەمریكا توركیا لە پرۆژەی ئێف-35 دەردەكات، ئێستاش بریارەكە لە جێبەجیكردندایە لەسەرجەم ئەوروپادا، هەر بەراستیش راهێنانی فرۆكەوانە توركەكان لەسەر فرۆكەی ئێف35 وەستێنرا.

بە گوێرەی نوسەری بابەتەكە، پاش ئەم هەنگاوە سزاكان دەست پێدەكات، بەكوێرەی ئاگاداریەكانی پەنتاگۆن، بۆ نمونەش یاسا ئەمریكەكان؛ كە بەربەست بۆ دروست كردنی بەرگری روسیا دروست دەكات.

ئاسلی ئایدینتاسباس، پسپۆر لە كاروباروی توركیا لە ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ پەیوەندیە دەرەكیەكان دەڵێ: ئەمە كێشەیەكی مانەوەیە.. پێش دە ساڵ رووداوی لەم جۆرە رووی نەداوە، یاخود پێش پێنج ساڵ.. ئەم مامەڵەیەش ئەوە دووپاتدەكاتەوە توركیا دەیەوێ وەك هێزێكی جیهانی دەربكەوێت و سەربەخۆیی زیاتری هەبێت؛ بە شێوەیەكی تەواوەتی پشت بە ئەمریكا نەبەستێت.

سەرچاوە: Arab24
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا