شارپرێس:
یانەی ئارسیناڵ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتید كەوتوونەتە كێبركێ بۆ كڕینی ساموێل ئۆمتیتی فەرەنسیو بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، مانچستەر یونایتید ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسییە، بەڵام بەم دوایانە یانەی ئارسیناڵیش هاتووەتە سەر هێڵ.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ئارسیناڵ بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئۆمتیتی پێشتر رایگەیاندبوو، كە نایەوێت لەیانەی بەرشەلۆنە بڕواتو یانە كەتەلۆنییەكەش جەختی لەمانەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییە كردبووەوە.
هـ ـ ح