گومان لەبەشداریكردنی ڤیدال هەیە

وەرزش

06/07/2019‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گومان لەبەشداریكردنی ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرانبەر ئەرجەنتین هەیە.

یاری ئەرجەنتین‌و چیللی ئەمڕۆ شەممە لەیاریگای ماراكانە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بۆ دیاریكردنی پلەی سێیەم‌و چوارەمی پاڵەوانییەتی كۆبا ئەمریكا.

ڤیدال بەهۆی پێكانەوە، كە لەیاری چیللی‌و پیرۆ لەیارییەكانی پێش كۆتایی تووشی هات گومان لەبەشداریكردنی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ هەیە.

تیمی پزیشكی هەڵبژاردەی چیللی تا رۆژی هەینی هیچ ئاماژەیەكیان بەو یاریزانە نەداوە بەشداری لەیارییەكە بكات‌و رەنگە ئەمڕۆ ئەو پرسە یەكلابكرێتەوە.

هـ ـ ح