شارپرێس:
به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی له‌راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی، ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری ئیداریی به‌رامبه‌ر نه‌یمار داسێلڤا ده‌كات.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، نه‌یمار به‌شداریی ڕاهێنانه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی یانه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمی وه‌ربگرێت.
یانه پاریسییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان ڕێكاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌یمار هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
ڕ . ج