نیمار چاكبوونەوە لەپێكانەكەی رادەگەیەنێت

وەرزش

14/07/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان چاكبوونەوەی لەپێكانەكەی راگەیاند.

نیمار لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو ئامادەیە بۆ یاریكردن بەشێوەیەكی لەسەدا سەد.

یاریزانە بەرازیلییەكە راشیگەیاند، بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە یاریگاكان‌و دەست بەراهێنان دەكات، بۆ ئەوەی لەوەرزی نوێ‌ بەتەواوی ئامادەبێت.

نیمار مانگی رابردوو لەئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ یارییەكانی كۆبا ئەمریكا تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەشەوە بەشداری پاڵەوانییەكەی نەكرد.

هـ ـ ح