شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی شه‌ش داواكاریی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی بۆ كڕینی یاریزانێكی یانه ئیسپانییه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید شه‌ش داواكاری لیڤه‌رپولی بۆ كڕینی ماركۆ ئه‌سێنسیۆ ڕه‌تكردوه‌ته‌وه و ئاماده‌نییه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر ڕیاڵ مه‌درید ده‌یویست ده‌ستبه‌رداری ئه‌سێنسیۆ و ئیسكۆ ببێت و له‌به‌رامبه‌ردا پۆگبا بكڕێت، به‌ڵام نرخه زۆره‌كه‌ی پۆگبا كه 150 ملیۆن یۆرۆیه، ڕیاڵ مه‌دریدی له‌و هه‌وڵه‌ی پاشگه‌زكرده‌وه.
ڕ . ج