بەهۆی بوونی كێشە لەبزوێنەردا "ڤۆڵڤۆ" دەكەوێتە قەیرانێكی گەورە

جیهان

25/07/2019‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤۆڵڤۆ نزیكەی نیو ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە بازارەكانی جیهان دەكێشێتەوە ، ئەوەش بەهۆی بوونی كەموكوڕی لە نزوێنەرەكانی كە لە خراپترین حاڵەتەكانیدا رەنگە ببێتە هۆ گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكە .

ئەو كۆمپانیا سویدییەی درووستكردنی ئۆتۆمبێل دەڵێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزوێنەرەكەیان كێشەی تێدایە بریتییە لە بزوێنەری دوو لیتری و چوار لیتری سلندەری گاز كە لەنێوان ساڵەكانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ درووستكراون لە مۆدێلەكانی ئێس٦٠ ، ئێس٨٠، ئێس٩٠، ئێف٤٠، ئێف٦٠، ئێف٧٠، ئێكس سی ٦٠ ،و ئێكس سی ٩٠.

هەروەك ڤۆلڤۆ گوتوویەتی كە بەشێكی بزوێنەرەكە كە لە پلاستیك درووستكراوە ، ئەگەری هەیە بەهۆی گۆڕانكاری لە پلەی گەرمیدا بتوێتەوە.

ستیڤان ئیلفسترۆم وتەبێژی ڤۆڵڤۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی سویدی گوتووە " لەڕێگای لێكۆڵینەوەكانەوە كۆمپانیاكەمان تێبینی كردووە كە ئەو كێشەیە لەهەندێ حاڵەتدا دەبێتە هۆی سووتانی ئۆتۆمبێلەكە ".

تائێستاش هیچ هەواڵێك باس لەوە ناكات كە بەهۆی ئەو كێشەوە هیچ كەسێك تووشی رووداوێكی نەخوازراو  بووبێت .

لەساڵی ٢٠١٠ وە ، گرووپی "چینگ یانگ جیڵی هۆڵدینگ" لە چین بۆتە خاوەنی ئۆتۆمبێلەكانی ڤۆلڤۆ.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی