بەرشەلۆنە دەیەوێت بەرگیركارەكەی بیتیس بكرێت

وەرزش

25/07/2019‌ 374 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەم هاوینە جۆنیۆر فێربۆی بەرگری كاری یانەی ریاڵ پیتس بكرێت.

لەو بارەوە تۆڕی "سكای سپۆرتس" بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێكی 27 ملیۆن یۆرۆیی خستووەتە بەردەم یانە ئەندەنووسییەكە.

تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر ئەوەدا یانەی بیتس مەرجی هەیەو مەرجەكەشی ئەوەیە دەبێت یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەكەی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرز بكاتەوە.

بەرشەلۆنە دەیەوێـت ئەو یاریزانە بەرگریكارە بۆ شوێنی جۆردی ئەلبا لەباڵی چەپ بكرێت، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح