مێژووی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە 9 وێستگەدا

جیهان

27/07/2019‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕی (ئەرمز كنترۆڵ)ی ئەمریكی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی لە زنجیرەیەك كاتی دیاریكرودا باس كردووە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شەستەكانی سەدەی رابردوو.

بەپێی ماڵپەڕەكە، لە ناوەڕاستی شەستەكاندا تاران یەكەمین كورەی ئەتۆمی خۆی لەرێگەی ئەمریكاوە بەدەست هێناوه و بریتی بووە لە كورەیەكی لێكۆلینەوەو لە 5 مێگاوات پێك هاتبوو، ئەو كورەیە بە یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 93% كاری دەكرد.

مێژووی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابرددوو، لەگەڵ دەیەی شەشەم لەنەوەدەكانی سەدەی رابردوو ئەمریكا كورەی لێكۆڵینەوەی بچووكی دایە ئێران، كەچی پلانی شای ئێران بەرزە فڕ بوو دەیوست 23 كورە بۆ وزەی ئەتۆمی دابمەزرێنێ و پاش ئەوەی چەند رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ ئەڵمانیای رۆژئاواو فەرەنسا كرد و لە هەمان كاتدا تاران پەیماننامەی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی واژووكرد لەساڵی 1968 و لە ساڵی 1970 دا پەسەند كرا؛ سەرجەم چالاكیه ئەتۆمیەكانی رووبەرووی پشكنین دەبونەوە لەلایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی. 

لێرەدا زنجیرەك لە قۆناغەكانی پەرەسەندن و چارەنوسی بەرنامەكە دەخەینە ڕوو:
ساڵی 1967، تاران یەكەمین كورەی ئەتۆمی لە رێگەی ئەمریكاوە بەدەست هێنا، كورەیەكی ئەتۆمی لێكۆڵینەوەی بەتوانای 5 مێگاوات و كاری دەكرد بە یۆرانیۆمی پیتینراو بە رێژەی 93%.

ساڵی 1970، پەرلەمانی ئێران دەنگی لەسەر ئەوەدا ئێران بچێتە نێو پەیماننامەی قەدەغەكردنی بڵاوبونەوەی ئەتۆمی ، تیایدا رێگە بە وڵاتانی كاركەر بە كورەی ئەتۆمی نادات چەكی ناوكی بەرهەم بهێنن و كارگەكانیشی دەخاتە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە.

ساڵی 1974، ئێران ئاژانسی ئێرانی بۆ وزەی ئەتۆمی دامەزراند، و پلانی دروست كردنی 23 كورەی ئەتۆمی و پەرەدان بە فەرمانگەی سوتەمەنی تەواوی ئەتۆمی راگەیاند.

1979، پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكادا پچڕاند و بەرنامە ئەتۆمیەكەی ڕاگرت بەهۆی بەرپابوونی شۆرشی ئیسلامییەوە.

1984، ئەمریكا تارانی لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتی لە تیرۆر پۆلێن كرد.

ئێران دیزاینەكانی ئامێری لێكجیاكردنەوەی ناوەندی لە زانای پاكستانی عبد القدیر خان دەسكەوت؛ بەمەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە 14ی تەموزی 2015، هێزە نێودەوڵەتیەكان و ئێران گەیشتنە رێككەوتنێك سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی تاران؛ تیایدا ئاماژە بە كەمكردنەوەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی كراوە لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزای ئابوی نێودەوڵەتی سەپێنراو.

8ی ئایاری 2018، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنكە راگەیاند و سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

1ی تەموزی 2019، ئیران رایگەیاند ئاماری یۆرانیۆمی پیتێنراوی بریتیە لە 3.67% كە ئاستی 300 كلم؛ ئەوپەڕی سنوری رێگەپێدراوە بۆ بەرهەم هێنانی بە گوێرەی رێككەوتنی ئەتۆمی.

گرژی و ئالۆزی نێوان ئەمریكا و ئێران بەرەو هەلكشانێكی زۆر هەنگاوی نا و واشنتۆن رایگەیاند هێزی سەربازی رەوانەی كەنداو دەكات بۆ پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتەكەی هاوپەیمانەكانی بەهۆی هەڕەشەكانی تارانەوە.

پێش ئەوە واشنتۆن تاقیكردنەوەكانی رۆكێتی تارانی كردە پاساو بۆ كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان هێزە ئەتۆمیەكان لە نێوان ئێران و كۆمەڵەی (5+1) سەبارەت بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەگوێرەی راپۆرتێكی پێشووی گۆڤاری (ناشیونال ئینترست)ی ئەمریكی؛ تیایدا ئاماژەی بە دروست كردنی چەكی ئەتۆمی كردبوو لەلایەن تارانەوە كە تا ئێستاش ئەم كارەی نەكردوە.

هەڵكشانەكانی نێوان هەردوولا گەیشتە ئاستێك سوپای ئێران فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئەمریكای خستە خوارەوەو وانشتۆن رایگەیاندبوو لە لێواری هێرشێكی سەربازیدا بوە بۆ سەر تاران تا دوا چركەكان.

هەروەها لە وەلامدانەوەی دەست بەسەراگرتنی كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئێران لە جەبەل تاریق، تاران كەشتیەكی نەوت هەڵگری بەرتانیای دەست بەسەر كرد، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بەریتانیا ئەمریكا وای دابنێن كردەوەكە هەرەشەیە بۆسەر دەریاوانی ئاوی داوای پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیكی سەربازی بكەن بۆ پاراستنی كەشتیە جەنگیەكان لە كەنداو.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا