دانا عەبدولكەریم: پلانمان ئەوەیە سەرجەم رێگاكان بكەین بەدوو ئاراستە

کوردستان

28/07/2019‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پلانی كاركردنی چوار ساڵی داھاتوویان ئەوەیە، كە سەرجەم رێگاكانی نێوان شارەكانی هەرێم بكەن بەدوو ئاڕاستە.

قسەكانی دانا عەبدولكەریم، ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هات، ئەوەش دوای ئەنجامدانی كۆنفرانسی پلانی چوار ساڵی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێم.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە راشیگەیاند، جگە لەپلانی بەدووئاراستەكردنی رێگاكانی شارەكانی هەرێم، پلانی ئەوەشیان هەیە، كە رێگەی ئاسنین بهێننە هەرێمی كوردستان.

دانا عەبدولكەریم ئەوەشی راگەیاند، كارەكانی داهاتوویان ئەوە دەبێت بەپرۆژەكان‌و دیزاینی رێگاكان دەچینەوەو لەچوار ساڵی داهاتوو هەموو كەموكوڕییەكانی رێگەبانەكان چارەسەر دەكەن.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە جەختی لەوەش كردەوە، كە دەیانەوێت تا ساڵی 2023 ئەو پلانە جێبەجێبكەن‌و نەوەد لەسەدای رێگەكان بكەن بەدوو ئاراستە، ئەوەش بەلایەنی كەمەوە.

هـ ـ ح