شارپرێس:
دانی ئه‌لڤێس-ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بابه‌تێكی نامۆی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت.
دانی ئه‌لڤێس نوسیویه‌تی، "به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێم، له‌كوێ ده‌توانم سیڤییه‌كه‌م پێشكه‌ش بكه‌ن" ده‌شڵێت ئه‌خۆ كه‌س كاتی خوێندنه‌وه‌ی سیڤییه‌كه‌ی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و نازناوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیشبیلییه، به‌رشه‌لۆنه، یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستیهێناوه.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه ڕێككه‌وتووه، بڵام تا ئێستا وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنی دیار نییه.
ڕ . ج