پێش جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

28/07/2019‌ 5094 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كات و پێش جه‌ژنی قوربان چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "رۆژی دووشەممە 5-8-2019  مووچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی، "رۆژی سێشەممە 6-8-2019 مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژی چوارشەممە 7-8-2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی پێنجشەممە 8-8-2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".
ه.م