ئەردۆغان: له‌ رێگه‌ی پیلانێكی دەرەكییەوە هەوڵ بۆ داڕمانی ئابوری توركیا دەدرێت

جیهان

28/07/2019‌ 1091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، لە ڕێی پیلانێكی دەرەكییەوە هەوڵدەدرێت بۆ بەرزركردنەوەی نرخی سود و داڕمانی ئابوری توركیا. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەنقەرە رایگەیاندووه‌، "لە رێگه‌ی پیلانێكی دەرەكییەوە هەوڵدەدرێت بۆ بەرزركردنەوەی نرخی سود و داڕمانی ئابوری توركیا، بەڵام لە قسەكانیدا، وردەكاری پیلانەكە و ئەو لایەنەی لە پشتیەوە وەستاوە، ڕوون نەكردووەتەوە".

له‌ سێ ساڵی رابردوودا به‌های لیره‌ی توركی له‌سه‌دا 30ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ له‌ ئێتادا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 570 لیره‌ی توركی.

پێشتر ئه‌ردۆغان چه‌ندینجار داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردبوو هه‌رچی‌ پاره‌ی‌ بیانیان هه‌یه‌ بیگۆڕن بۆ لیره‌ی‌ توركی‌ یان بیده‌ن به‌ ئاڵتوون، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوی هاوڵاته‌كه‌ی. 
ه.م