شارپرێس:
كۆمپانیای "هواوی "رایگەیاند، خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی مۆبایلێكی پێشكەوتوو نمایش بكات، كە توانەیەكی بەرزی وێنەگرتنی هەبێت ، سەرباری ئەوەی دەتوانێت لەگەڵ تۆرەكانی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت كار بكات .
یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی ئەو مۆبایلەی پێ جیادەكرێتەوە بۆدییە كەشخەكەیەتی، كە سێ كامێرای لەسەرە بە كوالێتی ٤٨ مێگاپێكسڵ ، هاوێنەی كامێرەكانی لەگەڵ لایتی ڕووناككردنەوە لەسەر شێوەی چوارگۆشەیەكن لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەكە ، چاوەڕێش دەكرێت كامێرەكانی لە باشترین كامێرەی مۆبایلەكانی ئێستا بن .
هەرچی كامێرای بەشی پێشەیە ، ئەوە پێشبینی دەكرێت كوالێتییەكەی ٣٢ مێگاپێكسڵ بێت ، كە تایبەتمەندی ناسینەوەی روخساری لەسەرە بۆ داخستنەوەی شاشەكە و كردنەوەی كڵۆمەكە بەشێویەكی خێرا و پارێزراو .
شاشەی مۆبایلەلە كوالێتییەكی بەرزی دەبێت، كە قەبارەكەی ٦،٢٦ بۆسەیە و توانای ئەوەی هەیە ڤیدیۆكان بە كوالێتی + FHD نمایش بكات ، پاترییەكەشی تواناكەی ٣،٩٠٠ میلی ئەمپێرە .
پرۆسێسەرەكەی كۆری ٨ و رامەكەی ٦/٨گێگابایتە ، میمۆری خەزنكردنی ناوخۆییشی ٢٥٦/١٢٨ گێگابایتە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی