شارپرێس:
ته‌ریق ئه‌لشه‌عب بڵاویكردۆته‌وه
لیژنه‌ی هه‌رێمه په‌رله‌مانییه‌كان پێی
وایه هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك خولێكی ڕێخۆشكه‌ره بۆ
هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاوێن و ڕێكخراو، لایه‌نه‌كانی كه‌ركوكیش سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی
یاسایی ئه‌جومه‌نی پارێزگاكان، هه‌ندێك پاڵپشتن و هه‌ندێكیش نه‌یار، به تایبه‌تیش
به‌ندی 35 كه په‌یوه‌سته به كه‌ركوكه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایه هه‌مواركردنه‌وه‌كه
زیانی بۆ كورد هه‌یه، نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانیش پێشوازییان له‌و هه‌مواركردنه‌وه
تازه‌یه كرد و پێشیان وایه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه جێگه‌ی به‌رزه‌فڕی ئه‌وان نییه ،چونكه
سازانی سیاسی له‌سه‌ر كراوه.
په‌رله‌مانی عێراق له 22 ی ته‌مووز یاساكه‌ی هه‌موار كرده‌وه، دیارترین شتێكی هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
بوو له پارێزگای كه‌ركوك كه 15 ساڵه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ندی 35 ی هه‌مواركردووه
كه ده‌ڵێت ده‌بێت كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تا 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2020
، ووردبینی له تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك بكات له نێوان فۆڕمی خۆراك و پیناسی
باری شارستانی، ئه‌و ناوانه‌ی له‌و دوو دیكۆمێنته‌دا هاوتا نه‌بن، ده‌بێت ڕه‌شبكرینه‌وه،
ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌ر ده‌بن كه ڕێوشوێنه‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كانی
به‌ندی 140 ی ده‌ستور گرتونییه‌وه، له به‌ندی 8 هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه
ده‌بێت چاو به كرده‌یی هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگه‌كاندا بخشێندرێته‌وه.
ئه‌سعه‌د موڕشیدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگانی په‌رله‌مانی
عێراق ووتی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه ڕێخۆشكه‌ره بۆ یه‌كخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا، ئامانجیش لێی بوونی
بێگرێوگۆڵییه (شه‌فافیه‌ت)، بۆیه لایه‌نه‌كانی شاره‌كه له‌سه‌ر داڕشته‌یه‌كی
سازانكاری ڕێككه‌وتوون، له هه‌مان كاتیش‌دا ناڕه‌زاییان سه‌باره‌ت به یاساكه هه‌یه.
ئه‌حمه‌د حه‌یدری په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانیش ووتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
له كه‌ركوك زۆر ئاڵۆزه، چه‌ند هۆكارێكیش وای كردووه له 2005 وه هه‌ڵبژاردنی
تێدا نه‌كرێت، تا ئه‌و كاته‌ی پێكهاته‌كانی شاره‌كه ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێكی
گونجاو و متمانه‌ش بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران
ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ڕاوێژێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌یشتینه ئه‌و داڕشته
سازانكارییه.
سپوتنیك عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه
نه‌دا شوكری جه‌وده‌تی په‌رله‌مانتاری عێراق ووتی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت سه‌باره‌ت
به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك تا ئێستا له ناو په‌رله‌مان
باسی لێوه نه‌كراوه.
ناوبراو له لێداونێكی تایبه‌ت له 28 ی ته‌مووز بۆ "سپوتنیك"
ووتی میدیاكان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هۆڵی ئه‌نجومه‌ن
ئه‌و پرسه‌ی نه‌خستۆته‌ڕوو، له‌وانه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان باس كردبێت، به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لێی بێ ئاگان.
ناوبراو ووتیشی هه‌ركات په‌رله‌مان ئه‌و پارێزبه‌ندییه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی
هه‌ڵبگرێت، دۆسییه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌ویش پرسی
تۆمه‌ته‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. ووتیشی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌كار بوه‌ستێندرێت،
یه‌كێكی دیكه‌ی یه‌ده‌گی فراكسیۆنه‌كه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه، گرفته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
سه‌رۆكی فراكسیۆن له‌كار بوه‌ستێندرێت، چونكه پێشتر شتێكی له‌م جۆره نه‌خراوه‌ته
به‌رده‌م په‌رله‌مان.
جاسم موحانی په‌رله‌مانتاری ڕه‌ووتی حیكمه دووپاتی كرده‌ووه كه ڕه‌ووته‌كه‌ی
داوایه‌كیان داوه‌ته لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به واژۆی 30 په‌رله‌مانتار بۆ لێكۆڵینه‌وه
له گه‌نده‌ڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و داواشی كردووه دۆسییه‌یان بۆ بكرێته‌وه.
ووتیشی لیژنه‌ی یاسایی دۆسییه‌كه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات، تاوه‌كو
لیژنه تایبتمه‌نده‌كان لێكۆلینه‌وه‌ی خۆیانی له‌باره‌وه بكه‌ن، ئه‌وجار پارێزبه‌ندییه‌كه
هه‌ڵده‌گیرێت.
ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح" یش دووپاتی كردۆته‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق
نیازی كارێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه.
عه‌ره‌بی جه‌دید بڵاویكردۆته‌وه
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی
شه‌عبی به‌وه‌ی بخرێته‌پاڵ دامه‌زراوه سه‌ربازییه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، زۆر
ئاڵۆزه و ته‌نها به ده‌ركردنی فرمانێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ر
نابێت، پێشتریش عه‌بادی فرمانێكی له‌و جۆره‌ی ده‌ركردووه و جێبه‌جێ نه‌كراوه.
بڕیاره‌كه وایه حه‌شد كه به
یاساییه‌كی فه‌رمی په‌رله‌مانی عێراق دروست كراوه، بكرێته چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی
سوپای عێراق، لایه‌نه‌كانی حه‌شدیش پێیان وایه بڕیاره‌كه كۆتایی ئه‌وانه.
عادل عه‌بدولمه‌هدیش به نزیك له
ستراتیژیه‌تی حه‌شد هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌ك عه‌بادی تۆمه‌تبار نییه به‌وه‌ی له
ئه‌مریكا نزیكه، بۆیه فرمانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به هه‌وڵیك لێكده‌درێته‌وه بۆ
پارستنی یه‌كه‌كانی حه‌شد له لێدانێكی زووبه زووی سه‌ربازی ئه‌مریكی.
حه‌شدیش بۆته هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌ر
گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی و ئاسان نییه فرامۆش بكریت، مه‌گه‌ر هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تی
و هه‌رێمییه‌كان بگۆڕن كه ئه‌مه‌ش به دووره له ڕوودان، چونكه بارگرژی نێوان
واشنتۆن و تاران له هه‌ڵكشان دایه و ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی لێ ده‌كرێت، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی حه‌شد به بڕیارێكی سیستانی دامه‌زراوه و هێشتا سه‌ركرده‌كانی حه‌شد
پشت ئه‌ستوورن به‌و بڕیاره.
هه‌تا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیش
جێبه‌جێ بكرێت حه‌شد كۆتایی نایه‌ت، چونكه جێگه‌ی متمانه‌ی شه‌قامی شیعییه به‌وه‌ی
حه‌شد پارێزگاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه نه‌وه‌ك سوپا، ئه‌مه‌ش كاتێك
ده‌ركه‌وت كه سوپای عێراق ده‌سته‌وه‌ستان بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێستاش
سه‌ركرده‌كانی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ر میدیا جۆراوجۆره‌كانن.
حه‌شد دزه‌ی كردووەته ناو ناوچه
سونییه‌كانیش، شه‌ڕی تیدا كردووه و به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچه
سونییانه گروپی چه‌كداری پاشكۆی خۆی پیكهێناون.
له ماوه‌ی پێشووشدا سه‌ركرده‌كانی حه‌شد تووشی ناره‌زایی و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر
بوون و هێرشكرایه سه‌ر باره‌گانیان و به
گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كران، هه‌روه‌ك له به‌سڕه روویدا.
پرسه‌كه‌ش به‌ده‌ر نییه له فشاری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی به
كۆتاییهێنان به‌و لایه‌نه چه‌كدارانه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام
چاودێران وای ده‌بینن كه هه‌تا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی جێبه‌جێش
بكرێت، هێشتا یه‌كه‌كانی حه‌شد له ناو سوپادا به تۆكمه‌یی و یه‌كگرتووی ده‌مێننه‌وه
و له یه‌كه‌ی تایبه‌تدا ڕێكده‌خرێن و هه‌مان كه‌سانی جاران سه‌ركردایه‌تییان ده‌كه‌ن
و هێزی خۆیان له‌ده‌ست ناده‌ن و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی خۆشیان ده‌پارێزن.