شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە لەمنداڵانی تەمەن شەش بۆ حەوت ساڵ پێكهاتوونو تێدا دەردەكەوێت ئەو منداڵانە راهێنانی قورس ئەنجامدەدەن.
منداڵەكان لەلایەن راهێنەری تایبەتەوە راهێنانیان پێدەكرێت، یۆ ئەوەی ببنە خاوەنی جەستەیەكی تۆكمەو هێزێكی باش، كە ئامادەدەكرێن بۆ ئەوەی ببنە پیاوی ئاینیو قەشەی ئاینی بوزی.
راهێنەرەی ئەو منداڵانە باس لەوە دەكەن، كە بۆیە ئەو راهێنانانە بەمنداڵەكان دەكەن، بۆ ئەوەی بۆ هەموو دۆخێك ئامادەبكرێنو بەرگەی ناڕەحەتییەكان بگرن.
منداڵەكان راهێنانی كۆنفۆی شاوڵین ئەنجامدەدەن، مێژووی ئەو راهێنانەش دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی پێنجی زانینی.
هــ ، ح