ڤیدیۆ.. زنجیرەیەكی كارتۆمی "ماشا" ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

هەمەڕەنگ

03/08/2019‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زنجیرەیەك لە فلیم كارتۆنی ماشای روسی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب" ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە.

زنجیرەكە تایبەتە بەدروستكردنی شیرینی لەلایەن ماشاوە، كە لە تۆڕەكە زیاتر لە چوار ملیار كەس سەیریان كردووەو بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە.

زنجیرە كارتۆنی ماشا یەكێكە لەو زنجیرە كارتۆنانەی لەسەرانسەری جیهان لەوانە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاو ئەمریكای باشوورو ئاسایش سەیر دەكرێت، بەو هۆیەوە چەند ژمارەیەكی تۆماركردووە.

پێشتریش كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان ناوی كارتۆنەكەی تۆماركردبوو، ئەوەش وەك پڕبینەرترین كارتۆن لەسەرانسەری جیهان.

هـ ـ ح

بەپەلە